6/2/2020 12:45 PM

شوێنه گەشتیارییەکانی وڵاتی بەلژیکا+وێنە

کاتێک باسی شوێنە گەشتیارییەکان و فەرهەنگ ئەکرێت، ئەو وڵاتە بچووکە کە لەنێوان ئەڵمانیا و فەڕەنسادا هەڵکەوتووە واتە "بەلژیکا" خۆی ئەنوێنێت. لە شوێنه سەرنجڕاکێشەکانی سەدەکانی ناوەڕاستەوە بگرە هەتا دیمەنە سروشتییەکان. لەدرێژەدا لەگەڵ هەندێک لە شوێنه گەشتیارییەکانی ئەم وڵاتە جوانه واته "بەلژیکا" ئاشنا ئەبین

مۆنۆمێنتی "ئۆتۆمیۆم"

 ئەو 9 گۆیەی کە بە چەند دانه بۆری باریک پێکەوە پەیوەند دراون، یەکێک لە هێماکانی وڵاتی بەلژیکا و پایتەختەکەیەتی. ئەم بینا سەیروسەمەرەیە ملۆکۆلی کریستاڵی ئاسن نیشان ئەدات کە 165 بەرابەری ئەندازە راستەقەینەکەیەتی. ئەم مۆنۆمێنتە تەنها یادگاریی پێشانگایەکی جیهانییە کە ساڵی 1958 لە برۆکسڵی پایتەختی بەلژیکا بەڕێوە چووە.

گوڵخانەی پاشایەتی لایکن-برۆکسڵ


ئەم گوڵخانەیە یەکێک لە شوێنه گەشتیارییەکانی بەلژیکایە و جگه لە دیمەنێکی جوان ئەتوانن چێژ لەم هەمووە بۆنه خۆشە وەربگرن. لەوەرزی بەهاردا ئەم بەهەشتەی سەر زەوی بەڕووی هەموواندا کراوەیە.

شەڕگەی واتێرلوو


هەموو ساڵێک سەدان کەس لەدەوروبەری زەوییەکانی "واتێرلوو/ Waterloo" بۆ یادەوەریی شکەستەکەی "ناپەلئۆن" کۆ ئەبنەوە. ئەم کۆبوونەوەیە نیشانەی ئەوەیە کە ئەم شەڕە باناوبانگه کە بووە هۆی شکەست هێنانی سوپاکەی ناپەلئۆن، هێشتاش لە زەینی کۆمەڵگادا زیندووە.

گراند پلەیس-برۆکسڵ


ئەگەر بەشوێن گۆڕەپانێکەوەن کە سەدەکانی ناوەڕاستتان بهێنێتەوە یاد، گۆڕەپانی گەورەی "گراند پلەیس/ Grand Place" رێک ئەم شوێنەیە. کاتێک دێنه ناو ئەم گۆڕەۆانەوە کۆمەڵێک باڵەخانەی کۆن ئەبینن کە لەسەر شێوزازی "بارۆک" بونیاد نراون و مێژووەکەیان ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی پانزە.

 

سەرچاوە: theculturetrip

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved