6/2/2020 12:50 PM

چەند هەڵەی باو کە ددانەکانمان لەناو ئەبەن

نزیکەی 2/4 ملیار کەس لەسەرانسەری جیهاندا کێشەی تەندروستی دەم و ددانیان هەیە. ئێمه لەوانەیە هەموو رۆژێک تووشی کۆمەڵێک هەڵە بین کە زیان ئەگەیەنن بە ددانەکانمان، تووشی نەخۆشیمان کەن و پارەکەمان بەفیڕۆ بدەین. لەدرێژەدا تیشک ئەخەینه سەر چەند هەڵەی باو کە کەم کەم ددانەکانمان لەناو ئەبەن.

کەمتەرخەمی بەنسبەت بۆنی دەمەوە
بۆنی دەم نیشانەی ناتەندروستی دەم و ددانه. هەندێک جار خۆمان ئاگاداری ئەم بۆنه ناخۆشە نابین بەڵام کەسانی دەوروبەرمان هەست بەم بۆنە ئەکەن. یەک شێوازی ئاسان بۆ ئەوەی خۆشمان بزانین دەممان بۆنی دێت یان نا بوونی هەیە بۆ ئەوەی بزانن دەمتان بۆنی دێ یان نا:
*زمانتان بهێنن بە مەچەکتاندا
*پێنج بۆ دە چرکە بوەستن
*ئینجا بۆن به دەستتانەوە بکەن

خواردن و خواردنەوە پاش فڵچە لێدانی ددان

کاتێک بەیانیان فڵچە لە ددانتان ئەدەن ئاساییە کە دواتر خۆراک و خواردنەوە بخۆن. بەڵام سەبارەت بە فڵچە کردنی ددان لەشەودا ئەبێ ئەوە بزانن کە تامی هەویری ددان ئەبێ دوایین تامی ناو دەمتان بێ و تەنانەت نەبێ چاش بخۆنەوە. خواردنەوەی چا لە کۆتاییەکانی شەودا کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەم و ددان هەیە.

نەگۆڕینی فڵچە

واباشە هەر 3 مانگ جارێک فڵچەکەتان بگۆڕن، ئەگینا فڵچەیەک کە سواوە و لار و خوار بووە ناتوانێ بەباشی پاشماوەی خواردنەکان لە کەلێنەکانی ددان بهێنێت دەروەوە.

فڵچە لێدانی بەخێرایی
لەوانەیە لاتان وابێ بەم کارە ددانەکانتان سپی ئەبێتەوە. بەڵام ئەم کارە بەداخەوە مینای ددان لەناو ئەبات و رێگە خۆش ئەبێت بۆ لەناوچوونیان.

فڵچە لێدان بەماوەی کەم
ددان بە 30 چرکە فڵچە لێدان پاک نابێتەوە، ئەمە تەنها خۆ فریودانه. بۆ ئەوەی کارکردی فڵچە لێدان لەسەر تەندروستی دەم و ددان خۆی نیشان بدات ئەبێ هەموو جارێک 2 خولەک بەئارامی ئەم کارە ئەنجام بدەن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved