6/2/2020 02:22 PM

ئاشنابوون لەگەڵ چەند گوڵ و گیای ماڵی کە سوودیان هەیە بۆ تەندروستی-بەشی دووەم+وێنە

فۆرماڵدهید، کاربۆن مۆنۆکسید، تریکلێر ئێتیلێن و ئامۆنیاک ئەو ژەهرانەن کە لە هەر ماڵێکدا هەن. بەڵام خۆشبەختانه ئێمه کۆمەڵێک پارێزەری گەورەمان هەیە کە هەوڵ ئەدەن ئێمە لە زیانەکانی ئەم ژەهرانه بپارێزن. ئەم پارێزانە بریتین لە گیا  و گوڵی ماڵی کە ئەتوانن سەتا 90ـی ئەم ژەهرانه لەناو ببەن. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەم گیا و گوڵانه تەنها کارکردی جوانکاریی ناو ماڵیان نییە. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند نموونه لەم گیا و گوڵانه ئاشنا ئەبین.

ئاڵۆڤێرا (Aloe Vera)


ئەم گیایه ساڵانێکی زۆرە وەکو دەرمانێکی گیایی کەڵکی لێ وەردەگیرێت. شێدارکردنی پێست، چارەسەری سووتانەوەی پێست بەهۆی خۆرەوە، سەرمابردوویی و تەنانەت تێمیسک، بەشێکن لە سوودە پزیشکییەکانی ئەم گیایە.

فۆتۆس (Golden Phothos)

ئەم گیایە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر لەناوبردنی مەوادی کیمایی هەیە بۆ نموونه "تریکلێر ئێتیلێن" واتە ئەو مادەیەی کە لەناو چەسپ، بۆیاخ و پاککەرەوەکاندا بوونی هەیە. فۆتۆس گیایەکی خۆڕاگرە، هەر بۆیە ئەگەر شارەزاییتان لەسەر ئاگاداری لە گژوگیا نییە، ئەم گیایه بژاردەیەکی باشە.

برۆمیلاد (Bromeliads)


ئەم گیایە 90٪ـی مادە کیماییە ژەهراوییەکان بۆ نموونە "بەنزەن" هەڵدەمژێ. ئەم گیایە ئەبێ لەبەر خۆردا ئاگاداری لێ بکرێت.

ژەربرا (Gerbera)


توێژینەوەکان ئەوەیان خستۆتە روو کە گوڵی "ژەربرا" باشترین گیایه بۆ لەناوبردنی "بەنزەن" وبەرهەمهاتنی ئۆکسجین لەماوەی شەودا. کەوابوو ئەم گیایە بۆ ئەو کەسانەی وا "پشووسواریی شەوانە"ـیان هەیە زۆر بەسوودە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران

  آشنابوون لەگەڵ چەند گوڵ و گیای ماڵی کە سوودیان بۆ تەندروستی هەیە-بەشی یەکەم




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved