8/2/2020 02:13 PM

دەرفەتی رێکلام کردن لە IGTVـی ئینستاگرام

پێدەچێ دیزاینەرانی IGTV لەداهاتوودا ئەو هەلەیان بۆ بڕەخسێت کە لە ڤیدیۆکانی خۆیاندا رێکلام بڵاو بکەنەوە. ئینستاگرام لەئێستادا خەریکی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکە بەناوی Partner Program کە مەجالی بڵاکردنەوەی ئەم رێکلامانه دابین ئەکات. لەڕابردوودا ئەم بابەتەمان لە فەیسبووک بینیوە؛ هەربۆیە زیادبوونی ئەم ئۆپشنه بە ئینستاگرامەوە زۆر سەرنجڕاکێش نییە.
لەم دواییانەدا Jane Wong لە تویتەرەکەی خۆیدا وێنەیەکی بڵاو کردۆتەوە کە نیشان ئەدات دیزاینەرەکانی IGTV لەمەودوا ئەتوانن رێکلام بڵاو بکەنەوە. ئەم کەسانە ئەتوانن لە ڤیدیۆکاندا رێکلامی کورت بەکاربێنن. هەر وەک باسمان کرد، ئەم تایبەتمەندییە لەفەیسبووکدا بوونی هەیە و بەکارهێنەران ئەتوانن لەم رێگایەوە داهات بۆخۆیان دەستەبەر بکەن. بەپێی ئەوەی ئەم تایبەتمەندییە لە فەیسبووکدا سەرکەوتوو بووە، زیادبوونی بە ئینستاگرامەوە بابەتتێکی باش و لۆژیکییە.
تا ئێستا زۆرینەی بەکارهێنەرانی ئینستاگرام لەلایەن سپۆنسەرەوە داهاتیان دەستەبەر ئەکرد. ئەم بابەتە ئەیتوانی کێشە بۆ Influencer دروست بکات، چونکە سەرجەم براندەکان، کاڵای کواڵیتی بەرز بەرهەم ناهێنن. IGTV نەیتوانیوە کارکردێکی گونجاو لەخۆی نیشان بدات، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئینستاگرام ئایکۆنی IGTV لە ئاپڵیکەیشنەکەی خۆی بسڕێتەوە.
بەرێوەبەری گشتیی ئینستاگرام واتە Adam Mosseri سەبارەت بەم بابەتە رایگەیاندووە:
ئەوەی کە خەریکین ئەم تایبەتمەندییە تاقی ئەکەینەوە، روون و ئاشکرایە و لە کەسمان نەشاردۆتەوە. ئێمە تەرکیزمان خستۆتە سەر رێکخستنی ئەم سیستەمە، چون ئەگەر بەم شێوەیە نەبێ داهاتێکی کەم دەستبەر ئەبێت. IGTV هێشتا لەرۆژانی سەرەتایی پەرەسەندی خۆیدایە و ئەم پرۆسەیە بەردەوامە و ئێمەش بەشوێن دۆزینەوەی رێگای تازەوەین بۆ سەقامگیرکردنی ئەم مەجاله بۆ دیزاینەرانی.

 

سەرچاوە: thenextweb

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved