9/2/2020 04:19 PM

بەرشەلۆنە داوا لە "ئینیەستا" ئەکات بگەڕێتەوە بۆ ئەم یانەیە

گواستنەکانی وەرزی زستان لەیانەی بەرشەلۆنەدا زۆر ئاڵۆز و قەرەباڵغ بووە، بەبێ ئەوەی دەسکەوتێکی ئەوتۆی هەبێت. لەڕاستیدا دەرکردنی "ئێرنێستۆ ڤالڤەردە" و هاتنه سەرکاری "کیکە ستین" تەنها ئاڵوگۆڕیی بەرچاوی ئەم یانە بووە لە وەرزی زستاندا. بەرشەلۆنه هێرشبەرانێکی وەکو "کارلۆس پرێز" و ئابل رۆئیز"ـی رادەست کرد، بەڵام هیچ هێرشبەرێکی نەکردە جێگەرەوەیان و ئەمە لەحاڵێکدایە کە تا کۆتایی ئەم وەرزە "لوئیس سوارێز"ـیشی لەگەڵدا نابێت. لەکۆتاییدا بە زیان بەرکەوتنی "دمبلە" بوو کە بەرشەلۆنه توانی مۆڵەتی وەرگرتنی هێرشبەرێکی لەدەرەوەی پرۆسەی گواستنەوەکاندا دەستەبەر بکات.
ئەمڕۆ گۆڤاری "دیاریۆ سپۆرت" هەواڵێکی سەیروسەمەرەی بڵاوکردەوە. گۆیا بەرپرسانی بەرشەلۆنه بەتەمان لەگواستنەوەکانی زستاندا "ئەندریاس ئینیەستا" بگەڕێننەوە بۆ ئەم یانەیە. ئەوان تەنانەت ئەم پێشنیارەیان ئاراستەی یانە ژاپۆنییەکەی کە "ئینیەستا" یاری بۆ ئەکات کردووە بەڵام دواجار ئەم "یاریزانه ئەفسانەییەی مێژووی تۆپی پێ" بەڕێزەوە پێشنیارەکەی رەت کردەوە. ئەم هەواڵە لەلایەن کەسانی نزیک لە "ئینیەستا"ـوە پشتڕاست کراوەتەوە.
ئەم پێشنیارە ئەوە ئەسەلمێنێت کە یانەی بەرشەلۆنه پرۆژەیەکی وەرزشیی جێی متمانەی نەگرتۆتە بەر و ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی ئەم یانەیە پلانێکی دیاریکراویان نییە.
"ئینیەستا" لەهاوینی 2018ـەوە یاری بۆ یانەی "ویسل کۆبە"ـی ژاپۆنی ئەکات و ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەم یانەیە دوو ساڵی دیکەی ماوە و لەم دواییانەدا رایگەیاند کە تەیەمایه هەر لەم یانەیەدا خۆی خانەنشین بکات. "ئینیەستا" رۆژی رابردوو سوپەر کاپی ژاپۆنی دەستەبەر کرد، بۆ ئەوەی پاش خولی Play-off، دووهەمین پاڵەوانەتی خۆی لەژاپۆن بکات بە جەژن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved