9/2/2020 05:01 PM

مێژوو-کانزاسی خوێناوی

"کانزاسی خوێناوی" یان "کانزاسی بریندار" یان "شەڕی سنوور" کۆمەڵێک شەڕی ناوخۆ بوون لە "ویلایەتە یەکگرتووەکان"ـدا لە ماوەی ساڵەکانی 1854 تا 1861 کە لە هەندێک باسی سیاسی و ئایدیالۆجییەوە دەسی پێکرد کە مژاری باسەکە بریتی بوو لە یاسایی بوونی کۆیلەداری لە "ویلایەتی کانزاس"ـدا. پێناسەکانی ئەم سەردەمە بریتی بوون لەچەندین ساڵ هەڵبژاردنی ساختە و هێرش بردن و لێدان و کوشتنی تۆڵە سەندنەوە کە لە نێوان هەندێک لایەنی دژە کۆیلەداری‌دا لە ئارادا بوو ئەم لایەنانە بریتی بوون لە لایەنی دژە کۆیلەداری بەناوی "ویلایەتی ئازاد" و لایەنی بەر لە کۆیلەداری بە ناوی " قاڵتاغەکانی سەر سنوور" لە "کانزاس" و ویلایەتی جیرانیان واتە "مێسۆری".
خاڵی ناوەندی ئەم شەڕانە و ئەو باسەی کە مشتومڕێکی زۆری لەسەر بوو ئەمە بوو کە ئایا حکومەتی "میسوری" کۆیلەداری بەفەرمی ئەزانێت یان ئەم رێسایە قەدەغە ئەکات و بەم جۆرە ئایا ئەبێتە بەشێک لەو ویلایەتانە کە ویلایەتی کۆیلەدارین یان ئەبێتە بەشێک لەو ویلایەتانە کە ویلایەتی ئازادن. لە پەیمانامەی ساڵی 1854ـدا کە لە نێوان "کانزاس" و " نێبراسکا"ـدا بەڕێوە چوو بەم ئامانجە گەیشتن کە ئەم بڕیارە نەک لە لایەن هەندێک کەسی دیاری کراوەوە بەڵکوو ئەبێ وەک هەڵبژاردن لەسەری دەنگ بدرێت و جەماوەری نیشتەجێ ئەبێ بڕیار بدەن کە ڕایان سەبارەت بەم باسە چۆنە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved