10/2/2020 03:22 PM

هواوی بە تەکنەلۆژیای 5G رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەبێتەوە

هواوی لەرێگای کردنەوە و رێکخستنی تۆڕی ئینتەرنێتی خێرای وەشانی پێنجەم (5G) و هەروەها رەوانەکردنی پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژیا بۆ شوێنی پێویست، تەرکیزی خۆی خستۆتە سەر رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا.
کۆمپانیای هواوی، پشتیوانیی تەکنیکیی نەخۆشخانەی Vulcan Mountain کە بەمەبەستی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بونیاد نراوە، گرتۆتە ئەستۆ. ئەم نەخۆشخانەیە بە کەڵک وەرگرت لە شێوەی بونیادنانی نەخۆشخانی Xiaotangshan کە لە پایتەختی چین و تەنها لەماوەی 7 رۆژدا دروست کرا، گەیشتۆتە قۆناغی بەکارهێنان.
هواوی تیمێکی 150 کەسی بۆ یارمەتی گەیاندن بەم پرۆژەیە پێکهێناوە وئەرکەکانی خۆی دەست پێکردووە کە بریتین لە: وەرگرتنی هۆشداری لەناوەندەکانی کۆنتڕۆڵ لە شاری ئووهان، ریکخستنی تۆڕی ئینتەرنێتی 5G، کۆکردنەوەی زانیاری و دابین کردنی رێگاکانی پەیوەندی. ئەم کارانه تەنها لەماوەی 3 رۆژدا لەلایەن تیمەکەی هواوییەوە ئەنجام دراوە.
لەئێستادا سێ ناوەندی تۆڕی 5G لەنزیک ئەم نەخۆشخانەیە کراوەتەوە و ئەم تۆڕەش یارمەتی ئەم نەخۆشخانەیە ئەدات بۆ وەرگرتن و رەوانەکردنی زانیاری بەشێوەی خێرا و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ باقی ناوەندەکانی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارە.
بەپرسانی هواوی رایانگەیاندووە کە بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی پسپۆڕان و پەرەپێدەرانی ئەم کۆمپانیایە بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە سەرجەم وڵاتی چینی داگرتووە، دوا ئەکەوێت.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی HDC.Cloud 2020، بڕیار بوو ئەم کۆنفڕانسە سەرەتا لە رێکەوتی 11 و 12 فێبریەی 2020ـدا بەڕێوە بچێت؛ بەڵام بەڕێوەچوونەکەی خرایە کۆتاییەکانی مانگی مارس. ئەم رووداوە گرنگ و گەورەیە، بە دواکەوتنێکی یەک مانگەوە بەڕێوە ئەچێت. ئەم کۆنفڕاسە بەشێوەی راستەخۆ لەلایەن میدیاکانەوە رووماڵ ئەکرێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved