11/2/2020 12:04 PM

دوو بەرگی دیكە فەرهەنگی زارەكی موكریان بڵاوبووەوە



بەرگی حەوت و هەشتی فەرهەنگی زارەكی موكریان بڵاوبووەوە، كەیەكێكە لە فەرهەنگە زۆر گرنگەكانی ئەدەبی زارەكی موكریان و دەوڵەمەندە بە پەند و مەسەل و مەتەڵ و وشەی نازداری كوردی
فەرهەنگ و وشەناسی و بابەتی رێزمان و پەند و ئیدیۆم لە هەر ژانر و بابەتێكی دیكە كایەی ئەدەبی گرنگترە، بنەمای نووسین و زمان و بناغەی كوردایەتیشە، گرنگیدان بە زمان گرنگیدان و درێژە دانە بە مانەوەی نەتەوە و پێشكەوتنی، لاربوونەوە و لاوازكردنی زمان مەرگی نەتەوەیە. لەم پێناوەدا نووسەری بە ئەزموونی ئەو بوارە  سەلاح پایانیانی كارێكی مەزنی كردوە، بە ئامادەكردنی فەرهەنگی زارەكی موكریان و تا ئێستا چەند بەشی گەورە و پڕ و دەوڵەمەندی لەم فەرهەنگە ئامادەكردووە و هێشتا بەردەوامە و تازە لەم رۆژانەدا دوو بەرگی دیكەی ئەم فەرهەنگە كەوتە بەردیدەی خوێنەران كە بەرگی حەوت و هەشتی فەرهەنگی زارەكی موكریانە، هیوای بەردەوامی و لەش ساغی بۆ كاك سەلاح دەخوازین.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved