11/2/2020 03:57 PM

ستیفان لیهی ئەڵمانی یەكەم قۆناغی پاڵەوانێتی خۆهەڵدان لەسەر بەفری بردەوە

ستیفان لیهی ئەڵمانی توانی دڵی هاندەرانی وڵاتەكەی خۆشبكات كە بۆ هاندانی رویان لە كۆمەڵگەی وەرزشی بۆلینگت كردبوو كە ئەو كۆمەڵگەیە میوانداری جەولەیەكی نوێی پاڵەوانێتی جیهانی خۆهەڵدان لەسەر بەفری كردبوو.
لە جەولەی یەكەمدا كامیل ستۆكی پۆڵەندنی توانی 139 مەتر و نیو خۆی هەڵبدات و 129 خاڵ كۆبكاتەوەو بچێتە پێشەنگی.بەڵام لە جەولەی دووەم واتە لەدووەم خۆهەڵداندا لیهی توانی 144 مەتر و نیو خۆی هەڵبدات و بەهۆیەوە 266 خاڵی كۆكرەوەو پلەی یەكەم بەدەستهێنا.
پلەی دووەمیش بۆ ماریۆس لیندڤیكی نەرویچی بوو كە 262 خاڵی كۆكردەوەو لەپلەی سێیەمیشدا كامیل ستۆك هات بەمەش لیهی بۆ یەكەم جار لە ژیانی وەرزشی قۆناغێكی پاڵەوانێتی جیهانی بردەوە.

خاك- ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved