11/2/2020 05:00 PM

ناساندنی وڵاتان-شیلی

"شیلی" یان بە شێوەی فەرمی "کۆماری شیلی" وڵاتێکی ئەمریکای باشووری"ـیە کە بەشێوەیەکی باریک لە درێژایی نێوان " زنجیرە کێوەکانی ئاند" لە رۆژهەڵاتەوە و "ئۆقیانووسی ئارام" لە رۆژئاواوە سەقامگیربووە. ئەم وڵاتە لە باکوورەوە لەگەڵ وڵاتی "پیروو" و لە باکووری رۆژهەڵاتییەوە لەگەڵ "بۆلیڤیا" و لە رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ "ئەرجەنتین" و لە باشوورەوە لەگەڵ رێگای "درێیک" هاوسنوورە. هەریمی وڵاتی "شیلی" بریتییە لە دورگەکانی ئارام کە بریتین لە "خووان فێرناندێز" و "سالاس یۆ گۆمێز" و "دێسڤێنتۆرادێس" و هەروەها دورگە رۆژهەڵاتییەکانی "ئۆشییەنا". "شیلی" هەروەها نزیکەی 1250000 کیلۆمەتری چوارگۆشە لە قوتبی باشووری هەیە کە بەشێک لە هەرێمی وڵاتی "شیلی"ـیە.

دەشتی "ئاتاکاما" لە بەشی باکووری "شیلی"ـدا لەباری خەزێنەی ئاسنەوە زۆر بەهێز و دەوڵەمەندە و پڕە لەهەندێک ئاسنی وەک "مس" و "لیتیۆم". بەم جۆرە ناوچەیەکی زۆر بچووکی ناوەندی دەسەڵاتی هەیە بەسەر ناوچەیەکی قەرەباڵغ و دەوڵەمەندی کەنارەکان‌ـدا، هەڵبەت ئەبێ ئەمە لە یاد نەچێتەوە کە هەر ئەم ناوچە بچووکە ناوەندییە بووە کە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە‌دا پەرەی سەندووە و لە لایەن باکوور و باشوورەوە بەربڵاوتر بۆتەوە و ئەو شوێنەی بەدی هێناوە کە ئەمڕۆکە پێی ئەگوترێ وڵاتی "شیلی". بەشی باشووری "شیلی" لەباری جەنگەڵ و دارستانەوە زۆر دەوڵەمەندە و زۆر گڕکان و رووباری تێدایە. بەشی باشووری یەک پارچە دەشت و کەناڵ و نیمچەدورگەی پێچەڵاوپێچ و دورگە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved