12/2/2020 03:06 PM

سوودە ناوازەکانی گوێز-بەشی یەکەم

پاراستنی تەندروستی دڵ
بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلستڕۆڵی خوێن ئەتوانێ ببێتە هۆی ئازارەکانی دڵ. گوێز بریتییە لەکۆمەڵێک ئاسیدی چەور کە ئاستی کۆلستڕۆڵی زیانبەخش و ئەو "تری گلیسیرید"ـانەی کە زیانیان بۆ جەستە هەیە، کەم ئەکاتەوە. رێکخستنی فشاری خوێن و بەرگیری لەجەڵتەی دڵ بەشێکی دیکە لەسوودەکانی گوێزن.

دابەزینی کێشی جەستە

بەپێی توێژینەوەیەک لە ساڵی 2010 ئەنجام درا، پەیوەندییەکی راستەوخۆ هەیە لەنێوان خواردنی گوێز و بەکارهێنانی قزە لەلایەن جەستەوە، لەکاتی حەسانەوەدا. خواردنی گوێز ئارەزووی خواردن کەم ئەکاتەوە، کەوابوو دابەزینی کێشی جەستەی لێ ئەکەوێتەوە.

کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شەکرە

ئەگەری بەرزبوونی ئاستی شەکری خوێن لەکەسانی قەڵەودا بوونی هەیە. خوارنی گوێز ئەبێتە هۆی کۆنتڕۆڵی کێشی جەستە و بەرگیری ئەکات لە قەڵەوی و دوجار مەترسیی تووشبوون بە شەکرە دائەبەزێنێت. خواردنی زەیتی گوێز شەکری خوێن کەم ئەکاتەوە.

بەهێزکردنی ئێسک
گوێز سەرچاوەیەکی دوڵەمەندە بۆ "مس"، ئەم مادەیە مەترسیی بۆشبوونی ئێسک کەم ئەکاتەوە. لەم نەخۆشییەدا ئێسک ناسک ئەبێتەوە و ئەگەری شکان و لەناوچوونی بەرز ئەبێتەوە. مەگنیسیۆم مادەیەکی دیکەیە کە لەپێکهاتەی گوێزدا هەیە کە ئەبیته هۆی راکێشانی مادەی "کالیسیۆم" بەرەو ئیسکەکەکان و کالسیۆمیش ئێسک بەهێز ئەکات.

کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە
خواردنی گوێز لەوانەیە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، پرۆستات و ریخۆڵە گەورە کەم بکاتەوە. گوێز بریتییە لەمادەیەک بەناوی "پۆلی فنۆل ئیلاگیتانین". مایکرۆبە بەسوودەکانی ریخۆڵە ئەتوانن ئەم مادەیە بکەن بە "ئۆرۆلیتین" کە ئەبێته هۆی کەمبوونەوەی ورووژانی ئەندامەکانی جەستە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved