12/2/2020 04:37 PM

تایبەتمەندییەکانی کۆشکی ڤێرسای+وێنە

 *چوارسەد دۆنم لە زەوییەکانی دەورەبەری کۆشکی ڤێرسای بە فوارە و دار و درەخت رازاوەتەوە.

 *تەلاری ئاوێنه پێکهاتووە لە 357 ملیۆن ئاوێنه و ئەکرێ لەم ئاوێنانەدا سەیری باخە گەورەکان بکەیت.

 *شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەکی ئەم کاخە، شوێنێکە بەناوی "شوێنی نیشتەجێبوونی هەسارەکان".

 *هۆڵی ئۆپێرا، تریانۆنە گەورە و بچووکەکان و کۆشکی "ماری ئانتوانت"، بەشێکی دیکە لە باڵەخانەکانی ئەم کۆشکەن.

 *کۆشکی ڤێرسای تا ساڵی 1789، ناوەندیی دەسەڵاتدارییەکی فەڕەنسا بوو و لەو کاتەوە پێی ئەگوترێ "لانکەی ئازادی. فەڕەنسا"؛ چونکە خەڵک لەدەرەوەی ئەم          کۆشکە بەدژی "لوی شانزەهەم" خۆپیشاندانیان کرد و ناچاریان کرد واز لە ژیانی پاشایانه بهێنێت و بگەڕێتەوە بۆ پاریس.

 *لەماوەی شۆڕشی فەڕەنسادا، سەرجەم ئاسەوارە هونەرییەکانی کۆشکی وەرسای بەمەبەستی پاراستن و ئاگاداری کرددن رەوانەی مۆزەخانەی لۆڤر کرا.

*باخی ئەم کۆشکە گەورترین باخی پاشایەتی کیشوەری ئەوروپایە و مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 17. دار و درەخت و گوڵ و گیا کە بەشێوەیەکی تایبەت دیزاین کراون، دیمەنێکی سەرنجڕاکێشیان بەم باخه بەخشیوە.


کاتەکانی سەردانکردن:
کۆشکی ڤێرسای رۆژانی دووشەممە داخراوە. بەڵام هەموو رۆژێک لە کاتژمێر 9ـی بەیانییەوە هەتا 18:30 کراوەیە. کاتەکانی سەردانکردنی ئەم کۆشکە لە وەرزە جیاوازەکاندا هەندێک گۆڕانی بچووکی بەسەردا دێت. هەروەها نرخی تیکێتی سەردانکردنی کۆشکی وەرسای  و شوێنە گەشتیارییەکانی دەوروبەری جیاوازی هەیە. ئەم جیاوازییە پەیوەندیی بە جۆری سەردانکردن، بوونی رێنوێن، خوێندکار بوون، تەمەن و تەنانەت جۆری تیکێتەکە هەیە، بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەردانی ماڵەپەڕی فەرمی کۆشکی ڤێرسای بکەن.
ئادرەس: فەڕەنسا، شاری ڤێرسای، گۆڕەپانی "ئارم"، ژومارە 78000
تەلەفۆن: +33-130837800

سەرچاوە: parispass

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved