13/2/2020 01:21 PM

ناساندنی وڵاتان-میسر

"میسر" یان بە شێوەی فەرمی "کۆماری میسر" وڵاتێکە لە بەشی باکووری رۆژهەڵاتی "ئەفریقا"ـدا کە هەریمی دەسەڵاتەکەی بریتییە لە "نیمچە دورگەی سینا" و لەوێوە پەڵ ئەکێشیت بەسەر سنوورەکانی کیشوەری "ئاسیا"ـدا و بەشێوەی نەریتیش ئەمە بەشێک لە وڵاتی "میسر" بووە "میسر" لە باکووری رۆژهەڵاتییەوە لەگەڵ "نەواری غەزە" و " ئیسرائیل" هاوسنوورە، لە رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ "کەنداوی عەقەبە" و "دەریای سوور"، لە باشورەوە لەگەڵ "سوودان" و لە رۆژئاواوە لەگەڵ "لیبی" جیرانە و لە کەناری دەریای مەدیتەرانەوە لەگەڵ "یۆنان" و "قوبرس" و "تورکیا" جیرانە، هەرچەن هیچکام لەم وڵاتانە سنووری وشکییان لەگەڵ "میسر" نییە. "میسر" کە پتر لە 95 ملیۆن دانیشتووی هەیە قەرەباڵغ‌ترین وڵاتی جیهانی عەرەبە و سێهەمین وڵاتی قەرەباڵغی "ئەفریقا"ـیە و سێزدەهەمین وڵاتی قەرەباڵغی جیهانە.

"میسر" دوورو درێژترین مێژووی هەیە لەچاو زۆربەی وڵاتانی جیهان و مێژووی ئەم وڵاتە ئەگەڕێتەوە بۆ شەش تا چوار هەزار ساڵ بەر لە زایین. بەهۆی ئەوەی کە ناوی نراوە "لانکەی شارستانییەت" ئەم وڵاتە توانیویەتی یەکێک بێت لەو وڵاتانەی کە گەشەکردنی نوسەرانی بەخۆیەوە بینیوە. لەم وڵاتەدا هەروەها گەشە کردنی شارستانییەت و کشتو کاڵ و ئایینی جیاواز و حکومەتی ناوەندی بیندراوە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved