13/2/2020 02:25 PM

ئەو ژنە بەناوبانگانەی کە لە سینگڵ بوونی خۆیان رازین

ئەگەرچی سینگڵی لەم سەردەمەدا دیاردەیەکی باوە و وەکوو بابەتێکی ئاسایی لێی ئەڕوانن، بەڵام لەگەڵ هەرکام لەم کەسانەی وا ئێستا نەیانتوانیوە هاوسەرگیری بکەن قسە ئەکەیت، هۆکاری سەرەکی بەتەنها مانەوەیان ئەگەڕێننەوە بۆ بارودۆخی ئابووری و شتی لەم چەشنە. لەم نێوەندەدا چاومان بە کۆمەڵێک کەس ئەکەوێت کە هیچ کێشەیەکی ئابوورییان نییە بەڵام حەز ناکەن هاوسەرگیری بکەن یان لەگەڵ کەسێک پەیوەندییان هەبێ. ئەم دیاردەیە لەوانەیە بۆ پیاوان هەندێک ئاسایی بێت، بەڵام بۆ چینی ژنان دیاردەیەکی نامۆیە. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند دانه لەو ژنه بەناوبانگانه ئاشنا ئەبین کە حەزیان لە سینگڵ بوونە و تەنانەت هەست بە رەزامەندیش ئەکەن.

ئێما واتسۆن


ئێما واتسۆن ساڵی 2019 لەگفتوگۆیەکدا گوتبووی: هەرگیز بڕوام بەم رستەیە نییە کە ئەڵێن: " من لە سینگڵ بوونی خۆم ناڕازیم" و لام وایە درۆیەکی گەورەیە. زۆری خایاند تا بەم دەرەنجامه بگەم بەڵام لەوەی کە سینگڵم هەست بە رەزامەندی ئەکەم.

جێنیفێر ئانیستۆن

 جێنیفێر ئانیستۆن ساڵی 2016 لە وتارێکدا نووسیبووی: "ئێمه بەبێ کەسێکی دیکە، یان بەبێ مناڵیش مرۆڤێکی تەواوین. کاتێک باسی جەستەمان ئەکریت، ئێمه ئەبێ بڕیار بدەین کە چ شتێک جوانه. ئەم بڕیارە تەنها پەیوەندی بە خۆمانەوە هەیە."

ئیمیلیا کلارک


ئیمیلیا کلارک ساڵی 2014 لە گفتەگۆیەکدا گوتبووی: "خەڵک بەردەوام لێم ئەپرسن لەگەڵ کێ لەپەوەندیدام و لەڕاستیدا لەگەڵ کەس نیم. کێشەش نییە. ئێستا لە زۆر شت تێئەگەم. ئەوە بەشێک لە ناخی ژنە کە کەسێکی دیکە رابهێنێت و لەوانەیە لەم رێگایەدا خۆی لەیاد بکات.

هێلی بێری


هێلی بێری لە گفتوگۆیەکدا گوتبووی: "پیاوان بۆ من هاوشێوەی گێلاسی سەر کەیکن. بەڵام کەیەکەکە منم و ئەم کەیکەش خۆی لەخۆیدا تەواوە و پێویستی بە گێلاس نییە بیڕازێنێتەوە!"

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved