13/2/2020 03:07 PM

شاومی پەردەی لەسەر M10 و M10ـی پرۆ لادا

کۆمپانیای شاومی ئەمڕۆ بەشێوەی فەرمی پەردەی لەسەر ئاڵاهەڵگرانی زنجیرەی M10 لادا. ئەم کۆمپانیا چینییە چیپسێت سنەپدراگۆنی 865ـی لەسەر ئەم بەرهەمانه جێگیر کردووە.
شاشەی ئەم دوو مۆبایلە 6.67 ئینچی FullHDـیە و لەسەرەوەی شاشەکە قووڵکەیەکی بچووک دێته بەرچاو کە شوێنی جێگیربوونی کامێرایەکی 20 مێگاپیکسڵییە بۆ سێڵفی. لەبەشی کامێرادا هەندێک جیاوازی لەنێوان ئەم دوو مۆبایلەدا دێتە بەرچاو. شاومی M10ـی پرۆ خاوەنی کامێرایەکی چوار بەشییە کە لە DxOMarkـدا 124 خاڵی پێ بەخشراوە.

هەستەوەرەکانی کامێرای M10ـی پرۆ بریتین لە:
*کامێرای سەرەکی 108 مێگاپیکسڵ
*تێلێ فۆتۆ 12 مێگاپیکسڵ
*تێلێ فۆتۆ 8 مێگاپیکسڵ
*هەستەوەری UltraWide 20 مێگاپیکسڵ

**********
هەستەوەرەکانی کامێرای M10 بریتین لە:
*کامێرای سەرەکی 108 مێگاپیکسڵ
*هەستەوەری UltraWide 13 مێگاپیکسڵ
*دوو هەستەوەری 2 مێگاپیکسڵی کە ئەتوانن بە کواڵیتی 8K ڤیدیۆ تۆمار بکەن

وزەی شاومی M10 لەلایەن پیلێکی 4780 میلی ئەمپێرییەوە دابین ئەبێت کە ئەتوانێ تەکنەلۆژیای شەحنکردنەوەی خێرای 30 "وات"ـیش سەپۆرت بکات. وزەی وەشانی پرۆ لەلایەن پیلێکی 4500 میلی ئەمپێرییەوە دابین ئەبێت و شەحنکەرەوەی خێرای 50 "وات"ـی سەپۆرت ئەکات. ئەم بەرهەمانه سیستەمی ئەندرۆیدی وەشانی 10ـیان لەسەر جێگیر کراوە.
شاومی M10 لە وەشانی ستانداردەکەیدا خاوەنی 8 گێگابایت رام و 128 گێگابایت بیرگەیە و نرخەکەی 573 دۆلارە و لە 14ـی فێبرییەدا رەوانەی بازاڕەکانی چین ئەکریت. فرۆشی مۆدێلی پرۆ لە 18ـی فێبرییەوە دەست پێ ئەکات و نرخی وەشانی ستانداردەکەی 716 دۆلارە. شاومی M10ـی پرۆی وەشانی ستاندارد خاوەنی 12 گێگابایت رام و 256 گێگابایت بیرگەیە. تایبەتمەندیی رام و بیرگە لە لە هەر دوو مۆدێلەکەدا بە چەند جۆری دیکەش پێشکەش ئەکرێت بەڵام هێشتا نرخی ئەم جۆرە جیاوازانه رانەگەینراوە.

 

سەرچاوە: androidcentral

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved