13/2/2020 04:36 PM

ئەستێرەی یانەی ئاژاکس پەیوەست بوو بە چێلسییەوە

یانەی ئاژاکس چەند کاتژمێر لەمەوبەر پشتڕاستی کردەوە کە "حەکیم زیاش" ئەستێرەی مەغریبی ئەم یانەیەی گواستۆتەوە بۆ یانەی چێلسی. یانەی چێلسیش بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم بابەتە رایگەیاند کە "زیاش" لە 1ـی مانگی تەمووزەوە یاری بۆ ئەم یانەیە ئەکات. گرێبەستەکەی "زیاش" لەگەڵ چێلسی 5 ساڵەیە و نرخەکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە.
چێلسی پاش ئەوەی مەجالی گواستنەوەکانی زستانی پێ بەخشراوە، هیوادار بوو لەزستاندا "زیاش" رابکێشێت بۆ لای خۆی بەڵام یانەی ئاژاکس لەگەڵ ئەم گواستنەوەیە هاوڕا نەبوو و لەکۆتاییدا پاش چەند هەفتە ململانێ، لەسەر گواستنەوەی ئەم یاریزانه رێککەوتن.
چێلسی لەوانەیە لەهاویندا "ویلیان" لەدەست بدات و "پێدرۆ" ببێتە یاریزانی ئازاد. "فرانک لەمپارد"ـی راهێنەری ئەم یانەیەش هیوادارە "زیاش" بتوانێ" جێگای ئەم یاریزانی بەڕازیلییە پڕ بکاتەوە.
"حەکیم زیاش" کە ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاژاکس تا ساڵی 2022 بوو، یەکێک لەو یاریزانانە بوو کە چێلسی چەندین وەرز بوو بەتەما بوو بیگوازێتەوە بۆ یانەکەی خۆی. ئەم یاریزانە مەغریبییە سەرنجی بەرپرسانی یانەی "بایەرن میۆنشن"ـی راکێشابوو بەڵام دواجار پەیوەست بە ریزەکانی یانەی چێلسییەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved