15/2/2020 01:51 PM

کەسایەتییەکان-دەیڤید کامیرۆن

"دەیڤید ڤیلیام دۆنەڵد کامیرۆن" سیاسەتمەدارێکی "بەریتانی"ـیە کە وەک سەرۆک وەزیرانی حکومەتی یەکگرتوو لە ساڵی 2010ـەوە تا ساڵی 2016 خزمەتی کرد. ئەو نوێنەری پەرلەمان بوو لە لایەن "ڤیتنی"ـیەوە لە ماوەی ساڵەکانی 2001 تا 2016 و رێبەری پارتی محافزەکار بوو لە ساڵی 2005 تا 2016. "کامیرۆن" وەک کەسایەتییەک ناسراوە کە بڕوای بە سیستەمی تاک پارتی محافزەکار بووە و هاوکات هەم لەگەڵ لایەنی ئەو کەسایەتییانە لە پێوەندی‌دا بووە کە بڕوایان بە سیستەمی ئابووری لیبراڵ هەیە و هەم لەگەڵ سیاسەتەکانی سۆسیالیستەکان سەبارەت بە مافەکانی کرێکاران هاودەنگ بووە.
ئەو لە "لەندن" لە بنەماڵەیەکی چینی سەرەوەی کۆمەڵگادا لەدایکبووە و لە قوتابخانەی "هێزرداون" سەرقاڵی خوێندن بووە و دواتر لە زانکۆی "ئیتۆن" و زانکۆکانی " براسێنۆس" و "ئۆکسفۆرد" درێژەی بە خوێندن داوە. لە ساڵی 1988ـەوە تا ساڵی 1993 لە بنکەی توێژینەوەی محافزەکاران خەریکی ئیش کردن بووە و دواتر یارمەتی سەرۆک وەزیرانی محافزەکاران واتە " جان ماجۆر"ـی داوە و دواتریش رۆیشتووە و لە بنکەی پێوەندی "کارڵتۆن" لە ساڵی 1994ـدا ئیشی کردووە. لە ساڵی 2001ـدا لە ئۆپۆزۆسیۆنی سێبەر‌دا لە ژێر کۆنترۆڵی ریبەری محافزەکارەکان واتە "مایکڵ هاڤارد"ـدا ئیشی کردووە و دواتر لە ساڵی 2005ـدا بۆتە جێگری "هاڤارد". "کامێرۆن" هەوڵی ئەمەی ئەدا کە تا رێگای هەبێت ڕواڵەتێکی نوێ بە پارتی محافزەکار ببەخشێت و تا ئەو شوێنەی بۆی بلوێ بتوانێ کارێک بکات ئەم پارتە بتوانێت پێگە کۆمەڵایەتییەکان لە ئامێز بگرێت. لە هەڵبژاردنی گشتی ساڵی 2010ـدا "کامیرۆن" بووە سەرۆک وەزیران و بووە سەرۆکی حکومەتی پێکهاتووە لە هەردووک باڵی لیبراڵ و دیموکرات و بەم جۆرە ئەو بووە گەنجترین کەسێک کە ئەم ئەرکەی وە ئەستۆیە لە پاش ساڵی 1810ـەوە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved