15/2/2020 01:52 PM

مێژوو-شۆڕشی "عورابی"

شۆڕشی "عورابی" کە هەروەها بە ناوی "ڕاپەڕینی عورابی" ناسراوە بریتی بوو لە ئاخێزێکی ناسیۆنالیستی کە لە میسردا لە ساڵەکانی نێوان 1879 تا 1882ـدا سەریهەڵدا. ئەم شۆڕشە لە لایەن "کۆلۆنێل ئەحمەد عورابی"ـیەوە ڕێبەری ئەکرا و هەر ناوی ئەویشی لەسەر دانرا. هۆی ئەم سەرهەڵدانە ئەمە بوو کە "کۆلۆنێل ئەحمەد عورابی" بەتەما بوو "خەدیو تۆفیق پاشا" لەسەر کار لابەرێت و کۆتایی بێنێت بە کاریگەری و دەسەڵاتی "فەڕەنسی" و "بەریتانی"ـیەکان لەسەر وڵاتی میسردا. بە پێچەوانەی ویستی "فەڕەنسی"ـیەکان کە داشدارییان لەچارەسەری نیزامی نەئەکرد و هەروەها قسەکانی نوێنەری "بەریتانیا" واتە "گلادستۆن" کە داوای چارەسەری ئاشتی خوازانەی بۆ ئەم هەلومەرجە ئەکرد، ئەم شۆڕشە بە بۆمباران کردن لە لایەن هێزەکانی "بەریتانی"ـیەوە وەڵامی دراوە و ئەم شۆڕشە سەرکوت کرا و بەم جۆرە ئەم وڵاتە تا کۆتایی شەڕی جیهانی دووهەم لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە بیانییەکاندا ماوە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved