15/2/2020 03:35 PM

ئایا پیلی Galexy S20 Ultra لەماوەی 58 خولەکدا بەتەواوی شەحن ئەبێتەوە؟

کۆمپانیای سامسۆنگ تەکنەلۆژیای شەحنی خێرای لە ئاڵاهەڵگرە نوێیەکانی خۆیدا پەرەپێداوە. ئەم کۆمپانیایە بەخێرایی لەتەکنەلۆژیای شەحنی خێرای 15 "وات"ـییەوە گەیشتۆتە تەکنەلۆژیای 25 واتی و 45 واتی لە Galexy Note10 و Note10ـی پلاسدا. ئەم کۆمپانیا کۆریاییە پەردەی لە Galexy S20 Ultra لاداوە کە تەکنەلۆژیای شەحنی خێرایی 45 واتی سەپۆرت ئەکات. بەپێی نوێترین راپۆرتەکان پیلی 5000 میلی ئەمپێری ئەم مۆبایلە بە کەڵک وەرگرتن لەم شەحنکەرەوە خێرایە لەماوەی 58 خولەکدا بەتەواوی شەحن ئەبێتەوە.
بابەتێکی لەم چەشنە پێشکەوتنێکی گونجاوە بۆ سامسۆنگ. Galaxy None10ـی پلاس، بە شەحنکەرەوەی 25 واتی لەماوەی کاتژمێرێک و چەند خولەک و بە شەحنکەرەوەی 45 واتی لە ماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا بەتەواوی شەحن ئەبێتەوە. پیلی Galaxy Note10 توانستەکەی 4300 میلی ئەمپێرە.
پیلی مۆبایل کاتێک ئەتوانێ لە "وات"ـێکی زیاتر کەڵک وەربگرێ لە شەحنەکەی کەم بێت و کەم کەم کە پڕ ئەبێتەوە، رادەی شەحن بوونەوەکەی کەم ئەبێتەوە. Galexy S20 Ultra رادەی شەحن بوونەوەکەی بەنسبەت Galaxy Note10 سەرتر و درێژخایەنترە و ئەم بابەتە ئەبێتە هۆی ئەوەی پیلی مۆبەیلەکە هەر لەو ماوەیەدا شەحن ببێتەوە.
Galexy S20 Ultra لەڕاستیدا کاریگەرترین ئالاهەڵگری سامسۆنگە لەنیوەی یەکەمی ساڵی 2020ـدا. یەکێک لەخاڵە سەرنجڕاکێشەکان سەبارەت بەم مۆبایلە پیلەکەیەتی کە توانستەکەی 5000 میلی ئەمپێرە. پێدەچێ سامسۆنگ بەڕادەیەک لە دڵنیابوون گەیشتبێت کە پیلی بەهێز لە ئاڵاهەڵگرەکانی خۆیدا بەکاربهێنێت.

 

سەرچاوە: gizchina

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved