15/2/2020 05:28 PM

هواوی: ئەگەر ئەمریکا بەڵگەی لەسەر سیخوڕبوونی ئێمە هەیە با بڵاوی بکاتەوە

کێشەکانی نێوان کۆمپانیای هواوی و حکوومەتی ئەمریکا کۆتایی نایە و لەم دواییانەدا وەزارەتی دادی ئەم وڵاتە هواوی بە چەندین تاوانی جۆربەجۆر تۆماتبار کرووە. ئەو سزایانەی کە حکوومەتی ئەمریکا بۆ ئەم کۆمپانییەی پەسەند کردووە زۆر قورسن. هەڵبەت هواویش بێکار دانەنیشتووە و رایگەیاندووە ئەگەر ئەمریکا لەم تاوانانە دڵنیایە، باشترە بەڵگەکان بڵاو بکاتەوە.
ئەم تاوانانه بریتین لە دزینی زانیاری، بەرگیری لە رەوتی بەرێوەچوونی دادگا و پارە وەرگرتن بە زۆری و شتی لەم چەشنه. ئەگەرچی ئەم تاوانانە زۆر قورسن، بەڵام وەزارەتی دادی ئەمریکا بەڵگەی پێویستی بۆ سەلماندنیان نییە. هواویش ئەم تۆمەتانەی بەتەواوی رەد کردۆتەوە و ئەڵێ ئەگەر بەڵگەیەکتان هەیە واباشە بڵاوی بکەنەوە با رای گشتیش ئاگادار بێت. بەڕێوەبەری ئەمنیەتی سایبێری کۆمپانیای هواوی واتە "جۆن سافۆلک/ John Suffolk" سەبارەت بەم بابەتە گوتوویەتی: "ئێمە تەنها ئەڵێن نهێنیکاری مەکەن و شەرمیش مەکەن؛ بەڵگەکان بڵاو بکەنەوە با سەرجەم جیهان ئاگادار بن."
بەڕێز سافۆلک راستەوخۆ ئاماژە بەو تۆمەتانه ئەکات کە خراونەتە پاڵ کۆمپانیای هواوی کە گۆیا سیخوڕی وڵاتی دیکەیە. هەروەها ئاماژەی بە تۆمەتی دزینی زانیاریش کردووە. ئەو سەبارەت بەم بابەتە ئەڵێ ئەگەر پێوانەکە دزیی زانیاری بێت، ئەبێ کۆمپانیاکانی دیکەی ئەم بوارەش هەر بەم خێراییە پەرەیان بسەندایە. ئەو لەدرێژەدا ئەڵێ ئەگەر زانیارییەکی نهێنی بەبایەخ بوونی هەبێت کە کۆمپانیای هواوی لە رکابەرەکانی دزیبێت، ئەوانیش ئەبوو لەگەڵ هواوی پەرەیان بسەندایە.
بەر لەوەی هواوی لەلایەن ئەمریکاوە ئابلۆقە بکرێت، ئەم کۆمپانیایە پێی نابووە ناو ئاراستەی گەیشتن بە پلەی یەکەمی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەک لەجیهاندا و ئەیتوانی بۆ نموونە پێش کۆمپانیای سامسۆنگ بکەوێت. بەم حاڵەوە ئەم ئابلۆقە و سزایانه کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر رێژەی پشکەکانی هواوی لەبازاڕدا نەبووە و لەئێستادا دووەمین کۆمپانیای بواوری تەکنەلۆژیایە و لەسەرووی ئەپڵەوە جێگیر بووە. سافۆلک لەکۆیاییدا ئەڵێ: "بیروڕای بەکارهێنەرانی ئێمه، هەو ئەو جۆرەی لە 30 ساڵی رابردوودا بینیوتانه، بۆ ئێمەی روون کردۆتەوە کە سەبارەت بەم تۆمەتانه چ بۆچوونێکیان ئەبێت."

 

سەرچاوە: androidauthority

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved