16/2/2020 02:37 PM

کەسایەتییەکان-ناپلیۆنی سێهەم

"ناپلیۆنی سێهەم" کە خوشکەزای "ناپلیۆنی یەکەم" بوو یەکەم سەرۆک کۆماری "فەڕەنسا" بوو لە ماوەی ساڵەکانی 1848 تا 1852 و هەروەها دواهەمین پاشای "فەڕەنسا" بوو لە ساڵی 1852ـەوە تا ساڵی 1870. ئەو یەکەمین هەڵبژاردەی سەرۆک کۆماری دووهەمین کۆماری "فەڕەنسا" لە ساڵی 1848ـدا بوو و کاتێک بینی کە بەشێوەی یاسایی ناتوانی دووبارە هەڵبژێردرێتەوە و ببێتە ئیمپراتۆری "فەڕەنسا" لە ساڵی 1851ـدا دەسەڵاتی سیاسی بەشێوەی نایاسایی بەدەستەوە گرت. ئەو دووهەمین ئیمپراتۆریی "فەڕەنسا"ـی بۆنیات نا کە تەنیا ئیمپراتۆرییەک بوو کە تا تێشکانی سوپای "فەڕەنسا" بە دەست سوپای "پێرووس" لە شەڕی "فەڕەنسا- پێرووس" لە ساڵی 1870 درێژەی کێشا واتە تا ئەو کاتەی کە خۆی بەدەست سوپای "پێرووس"ـەوە دەست بەسەر کرا. "ناپلیۆنی سێهەم" هەوڵی دا ئابووری "فەڕەنسا" مودیرن بکات و دەستی کرد بە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی شاری "پاریس" و هەندێک ئیشی ئەنجام‌دا بۆ گەشەپێدان بەئیمپراتۆری "فەڕەنسا" لە دەروەی وڵات و هەروەها لە شەڕی "کەریمە" کە بەشێک بوو لە دووهەمین شەڕی "ئیتاڵیا" بۆ سەربەخۆ بوون‌، بەشداری کرد.
"ناپلیۆنی سێهەم" فەرمانی دا بۆ دووبارە ساز کردنەوەی "پاریس" و ئەم کارەشی سپارد بەکەسی بڕواپێکراوی خۆی واتە "بارۆن هاوسمەن" ئەو هەندێک پرۆژەی گەورەی تریشی لە باقی شارە گرنگەکانی "فەڕەنسا"ـدا بەڕێوەبرد بۆ وێنە لە شارەکانی "مارسێی" و " لیۆن". ئەو سیستەمی بانکی "فەڕەنسا"ـی مودیرن کردەوە و سیستەمی شەمەندەفەری "فەڕەنسا"ـی گەشەپێدا و هەروەها وەها کارێکی کرد کە سیستەمی دەریایی "فەڕەنسا" ببێتە دووهەمین هێزی گەورەی جیهان. ئەو هەروەها دەستی کرد بەسازکردنی کەناڵی "سوێس" و سیستەمێکی مودیرنی کشتوکاڵی هێنا ئاراوە کە بووە هۆی کۆتایی هێنان بەقاتوقڕی لە "فەڕەنسا"ـدا و هەروەها بووە هۆی ئەوەی "فەڕەنسا" ببێتە یەکێک لەو وڵاتانەی کە بەرهەمی کشتوکاڵ هەناردە ئەکات.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved