16/2/2020 02:39 PM

مێژوو-شەڕی مۆز

"شەڕەکانی مۆز" بریتی بوون لەهەندێک داگیرکاری و کردەوەی پۆلیسی و دەستتێوەردان لە هەندێک لە بەشەکانی ویلاتە یەکگرتووەکان و هەروەها ناوچە ناوەندییەکانی "ئەمریکا" و ناوچەکانی "کارائیب" کە لەناوەڕاست و کۆتایی شەڕی "ئیسپانیا- ئەمریکا" لە ساڵی 1898ـدا ڕوویان‌دا و بوونە هۆی بەدیهاتنی سیاسەتی "دراوسێی باش" لە ساڵی 1934ـدا. زۆربەی ئەم شەڕانە لە لایەن سەربازەکانی هێزی دەریایی "ئەمریکا"ـوە دەستی پێئەکرد و لەسەر بنەمای ئەزموونی ستراتێجی و تەکتیکی شەڕی بچووک دامەزرابوون. لەهەندێک لەم شەڕانەدا جار ناجارێک هێزی دەریایی ئاگری شەڕی هەڵگیرساند و هەندێک جار کەڵک لە هێزی سەربازیش وەرئەگیرا. لە پەیمانامەی "پاریس"ـدا حکومەتی "ئیسپانیا" قەبووڵی کرد کە ناوچەکانی "کووبا" و "پۆرتۆریکۆ" و "گووام" و فیلیپین" بدات بە "ویلاتە یەکگرتووەکان" ئیتر پاش ئەمە "ئەمریکا" دەستی کرد بە پیادە کردنی پلانە نیزامییەکانی خۆی لە "کووبا" و " پاناما" و " هێندۆراس" و "نیکاراگوا" و "مەکسیکۆ" و هایتای" و "کۆماری دۆمێنیکەن". ئەم شەڕانە بە بردنە دەرەوەی سەربازەکان لە "کووبا" لە ژێر فەرمانی سەرۆک کۆمار "فرانکلین رۆزڤێڵت"ـدا لە ساڵی 1934 کۆتایی پێهات.
ئەم دەستەواژەیە لە ساڵی 1983ـدا لەناو جەماوەری خەڵکدا بەگشتی کەڵکی لێوەرگیرا و هۆی ئەمەش نووسراوەیەکی "لێستێر لەنگلی" بوو کە هەندێک کتێبی لەسەر مێژووی "ئەمریکای لاتین" و کردەوەکانی "ئەمریکا" لە ناوچەی "کارائیب"ـدا لە ساڵەکانی 1900-1970 نووسی یەکێک لە بەناوبانگترین کتێبەکانی ئەو ناوی ئەمە بوو: "شەڕی مۆز: مێژووی ناوخۆی ئیمپراتۆری ئەمریکا، 1900-1934".

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved