16/2/2020 04:44 PM

چەند خاتوونی سەرنجڕاکێش کە ناویان لەکتێبی "گینس"ـدا تۆمار کراوە

ژنان بەگشتی سەرسورهێنەر و تایبەتن، بەڵام هەندێک ژن هەن کە توانیویانە تۆمارە جیهانییەکان دەستەبەر بکەن، ئەویش لەجۆری سەرسوڕهێنەرەکەی. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند خاتوون ئاشنا ئەبین کە تۆماری سەیروسەمەرەیان لە کتێبی "گینس"ـدا تۆمار کردووە.

بەهێزترین ژنی جیهان


"ئانتا فلۆرجیک"ـی وەرزشوانی پۆڵندایی بە بەهێزترین ژنی جیهان دێتە ئەژمار. "ئانتا" ئەوەی سەلماندووە کە هێزی جەستەی ژن و پیاو جیاوازی نییە. ئەو ئەتوانێ 449 کیکۆگرام بەرز بکاتەوە. بەڵام ئەو تۆمارەی وا "ئانتا" لە کتێبی "گینس"ـدا تۆماری کردووە شتێکی سەرنجڕاکێشترە. "ئانتا" ئەتوانێ کەسێک بەرز بکاتەوە و بیخاتە سەر سەری. ئەو توانیویەتی 12 پیاوی گەورەساڵ لەماوەی 2 خولەکدا بەرز بکاتەوە.

کەمەرباریکترین ژنی جیهان


"پیکی فاکس"_ی سویدی سەدان دۆلاری سەرف کردووە بۆ ئەوەی خۆی بکات  به "جێسیکا رابیت". ئەم خاتوونە چەندین عەمەلیاتی جوانکاری ئەنجام داوە، بۆ نموونە عەمەلیاتی گەورە کردنی لێو. "بەڵام" پیکسی هەر بەوەندە رازی نەبووە و 6 دانە لەپەراسووەکانی خۆی دەرهێناوە بۆ ئەوەی تا ئەتوانێ کەمەری باریک بکاتەوە.

بەتەمەنترین ژنە ژیمناستی جیهان


"یوهانا کواس"ـی تەمەن 94 ساڵ کە خەڵکی ئەڵمانیایە، وەکو بەتەمەنترین ژنە ژیمناستی جیهان ناوی خۆی لە کتێبی "گینس"ـدا تۆمار کردووە. ئەم ژنە وەرزشوانه بەئەنجامدانی حەرەکەی پرۆفیشناڵ هەموو جارێک بینەران سەرسام ئەکات.

بچوکترین ژنی جیهان


ناوی "جۆتی ئامگە" وەکو کورتەباڵاترین ژنی جیهان لەناو کتێبی "گینس"ـدا تۆمار کراوە. ئەم خانمه گەنجە "هیند"ییە لەتەمەنی 18 ساڵاندا باڵای 62/5 سانتیمەتر و کێشی 5 کیلۆگرام بووە، بەڵام ئیستا کێشی هەندێک بەرزتر بۆتەوە. هۆکاری کورتەباڵابوونی "جۆتی" نەخۆشییەکی "جینەتیک"ـییە بەناوی "ئاکۆندرۆپلازی".  ئەم خاتوونه لەساڵی ٢٠١٤ـدا لە فیلمی (American Horror Story) کە فیلمێکی ترسناکە رۆڵی گێڕاوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved