16/2/2020 05:13 PM

هەنگاوێک بەرەو چارەسەریی جەڵتەی دڵ

زانایانی زانکۆی "ترینیتی"ـی ئیرلەندی، ئامێرێکیان دروست کردووە کە ئەتوانێ ئەو بەشانەی دڵ وا پاش جەڵتەی دڵ لە ئیش ئەکەون، چالاک بکاتەوە. ئەم ئامێرە لە تۆڕی پۆلیمەری گەیێنەر دروست کراوە و ئەتوانێ پەیوەندیی نێوان بەشە تەندروستەکانی دڵ و بەشە زیان بەرکەوتووەکان دابین بکات.
کاتێک کەسێک جەڵتەی دڵ لێی ئەدا، بەشێک لە ماسولکەکانی دڵی لە ئیش ئەکەون و خانەکان ئەمرن و خانه مردووەکان میکانیزمی گشتیی دڵ تووشی ئاڵۆزی ئەکەن. ئەم ئامێرە پۆلیمەرییەی کە ئەم زانایانە دروستیان کردووە، پێکهاتووە لە توێژێکی پۆلیمەری گەیێنەر بەناوی "پۆلی پرۆپیل". ئەم پۆلیمەرە بەرهەمی پرۆسەی "ئەلەکترۆ رایتینگی توانەوە"ـیە.
ئەگەر ئەم ئامێرە بە خانە مردووەکانی دڵەوە بنووسێنین، ئەتوانین ئەو پاڵسە ئەلەکتریکییانەی وا لەدەوروبەری ماسولکەی دڵ بڵاو ئەبنەوە بناسین و بە یارمەتی ئەو مەوادە گەیێنەرەی کە لەناو ئامێرەکەدایە، ئەتوانرێ پەیوەندی نێوان بەشە تەندروست و ناتەندروستەکان پێک بێتەوە. تا ئێستا ئەم ئامێرە لە پێکهاتە بایۆلۆژیکییە سەربەخۆکاندا بەکارهاتووە و چاوەڕوان ئەکرێ لەداهاتوویەکی نزیکدا لەسەر ئاژەڵ و بوونەوەرانی دیکەش تاقی بکریتەوە.
هەڵبەت پێشتریش کۆمەڵێک ئامێری لەم چەشنە هاتبوونە ناو بازاڕەوە بەڵام بۆ ئەوەی بەباشی ئیش بکەن پێویستیان بە خانەکانی دڵ هەبوو. جیاوازی ئەم ئامێرانه لەگەڵ ئەو ئامێرەی وا کۆمپانیای ترینیتی (سەر بە زانکۆی ترینیتی دۆبلین) دروستی کردووە لەوەدایە کە ئەو پۆلیمەرە گەیێنەرە ئەتوانێ بەتەنها ئیش بکات و پێویستی بە خانەی دڵ نییە.

 

سەرچاوە: newatlas

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved