17/2/2020 10:34 AM

کۆنتە: بەئاسانی مەجالی گەیشتن بە پلەی یەکەم لەدەست ئەدەین!

لە یارییە گرنگ و هەستیارەکەی ئەم هەفتەیەی "خولی ئیتاڵی"، یانەی "ئینتەر" سەرەڕای ئەوەی لەبەشی یەکەمی یارییەکەدا بە تۆمار کردنی گۆڵێک لەلایەن "شلی یانگ"ـەوە پێش یانەی "لاتزیۆ" کەوت، بەڵام لە بەشی دووەمدا بە دوو گۆڵ لەلایەن یانەی "لاتزیۆ"ـەوە ئەم خۆشحاڵییەوە تێکشکاو و لەکۆتاییدا بە سەرکەوتنی "لاتزیۆ" یارییەکە کۆتایی پێهات.
ئەنتۆنیۆ کۆنتە گوتی: "بەڕای من یارییەکی جوانمان نمایش کرد، بەڵام ئەنجامی یارییەکە و هەروەها ئەو دوو گۆڵەی لێمان درا زۆریان ئازار دام. ئێمە بێ کەموکووڕی نین، بەڵام لەم یارییە گەورانەدا، وردەکارییەکان چارەنووسسازن و هەڵەکان گرنگییەکی زیاتریان هەیە. ئەمە بەشێکە لە پرۆسەی پەرەسەندن. هەندێک لە یاریزانەکان زۆر ئاسایی یاریان کرد و ئەبێ هەوڵ بدەن لە بارودۆخێکی ئاوەهادا زیاتر ئارامیی خۆیان بپارێزن.
کۆنتە لەدریژەدا گوتی: "لەکاتی تۆمارکردنی ئەم دوو گۆڵە لەلایەن یانەی رکابەرەوە زۆر بەئاسانی لێی تێپەڕ بووین. ئێمە لەم وەرزەدا کۆمەڵێک مەجالی دیکەمان هەبوو بۆ ئەوە ببین بە پلەی یەکەم بەڵام بەئاسانی خەریکین خاڵەکانمان لەدەست ئەدەین. ئێمە لە یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە و دۆرتمۆند، یارییەکە لەکۆنتڕۆڵی ئێمەدا بوو، بەڵام دواجار شکەستمان هێنا."
من لام وابوو ئەمە رکابەرییەکی هاوسەنگە و هیچ کام لە دوو یانەکە بەسەر ئەویتردا زاڵ نییە. هەر دوو یانەیە شوناسی تەکنیکی تایبەت بە خۆیان هەیە و هەوڵ ئەدەن سەربکەون. ئەم یارییە بەو دوو گۆڵەی تۆمار کرا یەکلا بۆوە، کە بە بۆچوونی من ئەکرا بەرگیریان لێ بکەین.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved