17/2/2020 10:37 AM

بڵاوبوونەوەی وێنە مایکرۆسکۆپییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

تاقیگەیەک لەئەمریکا وردترین وێنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، ڤایرۆسێک کە لەم دواییانەدا بۆتە هۆی مەرگی زۆر کەس. لەم وێنانەدا کە بە شێوەی دیجیتاڵی رەنگ کراون، ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هاوشێوەی "تاج"ـە دەرئەکەوێت.
ئەم وێنانە لەلایەن تیمێک لەپسپۆڕانی "دامەزراوەی نەتەوەیی ئالێرژی و نەخۆشییە هەوکردووەکان/ RML"  لە "مۆنتانا"ـی ئەمریکا و بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک ئامرازی تایبەت بۆ نموونه مایکرۆسکۆپی ئەلەکترۆنی دەستەبەر بووە. ئەم تیمە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە ئەرمریکا داوەتە  بەر تاقیکاری و بە گوتەی ئەوان، ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر هاوشێوەی ڤایرۆسی سارس و مێرسە کە لەساڵانی رابردوودا زۆر کەسی کردۆتە قوربانی.
تایبەتمەندی سەرەکیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی ئەم وێنەیە، ڕواڵەتێکە کە هاوشێوەی تاج/ تاجی پاشایەتی"ـە و لەسەرجەم جۆرەکانی  ڤایرۆسی کۆڕۆنادا هەر بەم شێوەیەیە و لەڕاستیدا هۆکاری ئەم ناودێرکردنە ئەوەیە، چونکە کۆرۆنا لەزمانی لاتیدا بەواتای تاجە. ئەندازەی کۆرۆناکان 120 نانۆمەترە و سیستەمی هەناسەدانی مرۆڤ تووشی کێشە ئەکات.
توێژەران بۆ جیاکردنەوەی وێنەی ڤایرۆەسەکان لە خانەکانی دوروبەر و جۆری زیادکردن و هاتنە دی ئەم ڤایرۆسانه لە ئاستی خانەکان، وێنەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی رەنگ کردووە.
تا ئێستا 1775 کەس بەهۆی تووشبوون بەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە و لەم ژومارەیە تەنها سێ کەسی لەدەرەوەی چین تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون. رۆژی رابردوو وەزارەتی تەندروستیی فەڕەنسا رایگەیاند کە مردنی گەشتیارێیکی چینی لەم وڵاته، بە یەکەم کەس دێتە ئەژمار کە لەئەوروپا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved