كتێبی "كاتێك دیبلۆماسیه‌ت شكست ده‌هێنێت" بڵاوكرایه‌وه. ئه‌م كتێبه له نووسینی نووسه‌رو رۆژنامه‌وان "هه‌ڵگورد جه‌لال"ه. تێیدا نووسه‌ر باسی كۆمه‌ڵێك ته‌نگه‌ژه‌ی گه‌وره‌ی سیاسی كردووه كه ئه‌مڕۆ له جیهاندا روویانداوه، له‌وانه: كێشه‌ی نائارامی له سودان و به‌رزایل، چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران و ناوچه‌كه، ته‌نگه‌ژه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی كۆریای باكوور، كۆمه‌لێك كێشه‌ی تریش. نووسه‌ر له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئه‌م كتێبه له بنه‌ڕه‌تدا دۆسیه‌ی حه‌وت وڵاتی هه‌ڵبژاردووه، بۆ شیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازی و تا ڕاده‌یه‌كیش ئابووری، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خاڵی پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی قه‌یران و دۆسیه‌ی هه‌ر حه‌وت وڵاته‌كه‌یه بریتییه له بوونی ره‌گ و ریشه‌ی گه‌نده‌ڵی و تێوه‌گلانیان به راسته‌وخۆ به دۆسییه‌ی تیرۆر‌و دژایه‌تیكردنییه‌وه. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌م كتێبه له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان چاپكراوه. خاك - بوكميديا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure