18/2/2020 02:06 PM

کەسایەتییەکان - سلڤادۆر ئەلندی


"سلڤادۆر گیۆلێرمۆ ئەلندی گۆسێنس" سیاسەتمەدارێکی "چیلی" بوو کە بڕوای بە سۆسیال دیموکراسی بوو و جگە لەسیاسەت ئەو دکتۆریش بوو لە ماوەی ساڵەکانی 1970 تا 1973ـدا سەرۆک کۆماری وڵاتی "چیلی" بوو و هەروەها سەرۆکی یەکیەتی سیاسەتمەدارانی یەکگرتوو بوو. ئەو یەکەمین کەسایەتی مارکسیست بووە کە لە وڵاتێکدا کە سیستەمەکەی لیبراڵ دیموکراتە بۆ پلەی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوە.
تێکەڵاو بوونی "ئالندی" لە سیاسەتی "چیلی"ـدا لە ڕاستی‌دا ماوەی  چل ساڵێک لە ژیانیدا سیاسەتی کرد و لەو ماوەیەدا لە زۆر پلە و مەقام‌دا ئیشی کردووە بۆ وێنە لە پلەی "سیناتۆری"ـدا ئیشی کردووە و دواتر یەکێک لە ئەندامانی کابینەی وەزیران بووە. "ئالندی" وەک کەسێک کە بەدرێژایی ژیانی یەکێک لە ئەندامانی پارتی "سۆسیالیستی چیلی" بوو واتە ئەو پارەتەی کە لە بۆنیات‌ نانیدا بۆخۆی رۆڵێکی زۆر بەرچاو و سەرەکی هەبوو، لە ماوەی ساڵەکانی 1952 و 1958 و دواتر 1964ـدا هەوڵی‌دا ببێتە سەرۆک کۆمار بەڵام سەر نەکەوت. ئەو لە ساڵی 1970ـدا لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا سەرکەوت کە لە ڕاستی‌دا بریتی بوو لە کێبەرکێیەک لە سێ قۆناخ‌دا. ئەو لە بەشی کۆتایی‌دا لە لایەن کۆنگرێسەوە هەڵبژردرا چوونکە هیچ کام لە کاندیداکان نەیان توانیبوو زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنن.
لەرێکەوتی یازدەی مانگی ئەیلوولی ساڵی 1973ـدا سوپا کودەتای کرد و "ئالندی"ـی لەسەر کار لابرد. ئەم کودەتایە لە لایەن بنکەی سیخوڕی "ئەمریکا"ـوە پشتیوانی لێئەکرا. لە کاتێک‌دا کە سەربازەکان هێڕشیان هێنا بۆ کۆشکی "لامۆنێدا" ئەو خەریک بوو نۆتقی ئەدا و بەڵێنی ئەدا کە هەرگیز دەست لەکار ناکێشێتەوە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved