* موزیك، نیشتمانی ئه‌و مرۆڤانه‌یه، كه ده‌زانن مرۆڤبوون چییه! ساڵ بهوعهیامێك، به‌شێكی زۆر له گه‌نجانی ساڵانی حه‌فتاكان به‌ره‌وژوور، عه‌وداڵی گۆرانییه‌كانی ئاوازدانه‌رو ده‌نگخۆشی نێودرای ئێران (داریوش ئیقبالی) بوون. له‌لای ھه‌ریه‌كێكیان، جۆرێك یاده‌وه‌ری بۆ خوڵقاند بوون، كه ھه‌رگیز ناتوانرێت ئه‌و یاده‌وه‌رییانه له‌یاد بكرێت. سه‌رده‌می دڵداری و ھه‌رزه‌كاری و پاشانیش كامڵبوون، ھێشتا گۆرانییه‌كانی داریوش، بۆنی ئێستایان لێدێت، ئێشتایش به‌و ئاوازانه‌وه خه‌مه‌كان ده‌نووسنه‌وه! ھێشتا دڵه‌كان سووڕی كۆتاییان به ئاوازه‌كان نه‌ھێناوه. ئه‌و ده‌مانه، به ئاوازه‌كان دڵمان خۆشده‌بوو چونكه وامانده‌زانی ژیانمان ڕۆشنتر ده‌كاته‌وه. له‌كاتێكدا ھه‌موومان به ھێزی تاریكی ته‌وق درابووین. له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ھێشووه شیعرانه تێده‌گه‌ین كه داریوش، له‌نێو دڵی ھهریهكێكماندا ماڵێكی بۆ شیعر‌و بۆ گۆرانی چێكردووه. به‌شێكی زۆر له شاعیرانی ڕۆژئاوا له سه‌رده‌مه‌كانی زووه‌وه دركیان به‌و داھێنانه كردووه، كه ئه‌كته‌ره شانۆییه‌كان، جوانتر‌و باشتر ده‌قه شیعرییه‌كان ده‌خوێنه‌وه! ئه‌كته‌ره‌كان، به‌ھۆی زاڵبوونیان به‌سه‌ر ده‌نگه نزم و به‌رزه‌كاندا، جۆرێك له ئهیستاتیكا به شیعر ده‌به‌خشن! لێره‌وه گه‌ره‌كمه بڵێم: پشكۆ ناكام، به زمانێكی پاراو و بێ گرێگۆل، زاڵبوونی خۆی له‌نێو ده‌قه‌كاندا سه‌لماندووه، پێشتر له‌ڕێگه‌ی كتێبی (سه‌د نزار)ه‌وه ئه‌و ھه‌قیقه‌ته‌مان بۆ ئاشكرابوو. كه زمان له‌لای پشكۆ ناكام، ھه‌ڵگری جۆرێك له گه‌مه‌ی زمانه‌وانییه‌و شاره‌زایانه ڕیتم و فۆرمی ده‌قه‌كانی پاراستووه. نووسه‌ری نێوداری فڕه‌نسییه‌كان پێر گامارا، ده‌رباره‌ی شیعر‌و زمانی شیعر به‌مجۆره ده‌نووسێت: شاعیری بلیمه‌ت، زمانی پاشه‌ڕۆژ ده‌خوڵقێنێت. لێره‌وه جاره‌كی دی ئه‌و ھه‌قیقه‌ته‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت، كه داریوش، شاره‌زایانه ده‌قه شیعرییه‌كانی ھه‌ڵبژاردووه‌و ئاوازی بۆ داناون. به‌تایبه‌ت ده‌قی شاعیرانێكی بۆ ئاوازه‌كان ھه‌ڵبژاردووه كه باشترین شاعیرانی نێوداری ئێران و زمانی فارسی بوون، حافزی شیرازی، مه‌وله‌وی، ئه‌حمه‌دی شاملو، نادر نادرپور، ئه‌رده‌ڵانی سه‌رفراز، ئیرج جه‌نتی عگایی، شھریار قه‌نبه‌ری، حسێن مهنزوی، سیمین بهھبھانی و گه‌لێكیتر. ته‌نانه‌ت ئاوازدانه‌ره نێودارهكانی ئێران ئاوازیان بۆ داناوه‌و ھونهرهكهیان به‌رز نرخاندووه. وه‌ك: فه‌رید زلاند، بابه‌ك به‌یات، واروژان، ئه‌سفه‌ندیار مهنفهردزاده، حه‌سه‌ن شهماعیزاده، بابه‌ك ئه‌فشار. داریوش له‌نێو ئه‌م شیعر‌و ئاوازانه‌وه داھێنانی له شێوازه‌كانی موزیكی ئێران‌دا دروستكردووه وه‌ك: ڕۆك، پۆپ، كلاسیك. ئه‌مه‌ش بۆخۆی خزمه‌تێكی بێوێنه‌ی به ھونه‌ری موزیك گۆرانی فارس كردووه. داریوش له ھونه‌ری گۆرانیچڕیندا خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌و به ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی له تۆنی (باێ) دونیایه‌ك هه‌واداری بۆ گۆرانییه‌كانی مسۆگه‌ر كردووه. ئه‌م شێوازی ھونه‌ره له‌لای داریوش، خزمه‌ته به مرۆڤ، سروشت، جوانی، نیشتمان. ھه‌ر ئه‌مكاره‌ش بۆته جێگه‌ی سه‌رسامی به‌شێكی مرۆڤایه‌تی و ھه‌رگیز له‌یاد ناكرێت. وه‌رگێرانی تێكستی ئه‌م گۆرانییانه، بۆخۆی یادخستنه‌وه‌ی جۆرێك له ژیانی مرۆڤی كورده، كه ھه‌رگیز ھه‌وادارانی ده‌نگه به سۆزه‌كه‌ی له‌بیرناكه‌ن. پشكۆ ناكام. جارێكی‌تر له‌ته‌ك شیعر‌و ھونه‌ری به‌رزی داریوش،دا ده‌مانباته‌وه ماڵی ته‌نیایی و نیشتمانی بێ ده‌غڵ و دان و ھه‌ژاری و نه‌داری و مرۆڤی بێچاره‌نووس. ئه‌م كتێبه به‌ھیمه‌ت و ماندووبوونی شۆڕش جوانڕۆیی. كه‌وته ژێر ڕۆشنایی چاپكردن. كتێبی: بۆنی گه‌نم وه‌رگێڕانی له زمانی فارسییه‌وه: پشكۆ ناكام. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure