18/2/2020 09:42 PM

سلێمانی رێز لە مزەفەر نەوابی شاعیر دەنێت

بنكەی رووناكبیری گەلاوێژ بە رێوڕەسمێكی شایستە رێز لە شاعیرو شۆڕشگێڕی عەرەب مزەفەر نەواب دەنێت.

رێزلێنانەكە بڕیارە پاشنیوەڕۆی 22ی شوبات لە هۆڵی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ لە هۆتێل گراند میلینیۆم لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، تایبەتمەندی شاعیر لە هەموو روویەكەوە لەڕێی چەندین شارەزا شاعیرەوە، شەن و كەو دەكات.

مزەفەر نەوابی شاعیر لە ساڵی 1934 لە بەغدا لەدایكبووەو دەرچووی زانكۆكەیەتی، دوای شۆڕشی 1958 بە پشكنەر لە وەزارەتی پەروەردە دامەزراوە، لە ساڵی 1963 بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشتووە بەتایبەتی دوای توندبوونی كێبڕكێی نێوان ناسیۆنالیستەكان و شیوعییەكان كە دووچاری راوەدوونان دەبوونەوە.

نەواب بە شیعرە شۆڕشگێڕانە بەهێزەكانی و بە توندڕەوی بەرامبەر دیكتاتۆرەكانی عەرەب ناوبانگی دەركردووەو هەمیشە پشتیوانی مافە دیموكراتییەكانی كورد بووەو لە تاراوگە لە چەندین وڵات ژیاوە لەوانە سوریا، میسر، لوبنان و ئەریتریا، لە ساڵی 2011یشدا گەڕایەوە عیراق.

یەكەم چاپی عەرەبی تەواوی بەرهەمەكانی لە ساڵی 1996 لە لەندەن بڵاوكرایەوە.


خاك - پوكمیدیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved