20/2/2020 04:13 PM

مزەفەر نەواب لە سلێمانی دەدرەوشێتەوە

لەبەردەوامی ئەو چالاکییە ئەدەبییانەی لە سلێمانی بەڕێوەدەچن، بنکەی رووناکبیریی گەلاوێژ بە دروشمی (مزەفەر نەواب لە ویژدانماندا دەدرەوشێتەوە)، لە مەراسیمێکی ئەدەبی و رووناکبیریدا، رێز لە شاعیر مزەفەر نەواب دەنێت.
مەراسیمەکە سەعات 2ی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 22/2/2020 لەهۆڵی عیزەدین مستەفا رەسوڵ لەگراند میلینیۆم لەشاری سلێمانی ئەنجامدەدرێت، تێیدا چەند توێژینەوەیەکی گرنگ دەربارەی مزەفەر نەواب لە لایەن توێژەرانی پسپۆڕەوە پێشکەش دەکرێن، لەوانە: پ.د قاسم حسێن ساڵح، د. عەمار عەبدولباقی. غەزای درع التائی، د. قەحتان جاسم جەواد، د. سەعد حەسەنی، کازم غەیلان، جگە لەپێشکەشکردنی ئەو توێژینەوانەش، چەند بڕگەیەکی گۆرانی و خوێندنەوەی شیعریش لەخۆدەگرێت. هەروەها چەندین کەسێتی و رووناکبیری عەرەب و بیانی لەدەرەوەو ناوەوەی عیراق، بانگێشتی مەراسیمەکە کراون.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved