21/2/2020 01:23 PM

ژاڤی: بەو 7 مەرجه ئەبم بە راهێنەری بەرشەلۆنە

ماوەیەک لەمەوبەر و پاش شکەست هێنانی بەرشەلۆنە لە قۆناغی کۆتایی یارییەکانی SuperCupـی ئسپانیا، بەرپرسانی ئەم یانەیە بڕیاریاندا راهێنەری ئەم یانەیە واتە "ئەرنێستۆ ڤالڤەردێ" لەسەر کارە لابەرەن.
بەر لە دەرکردنی "ڤالڤەردێ" کۆمەڵێک دەنگۆ سەبارەت بە بەشداری یاریزانی بەناوبانگی پێشووی بەرشەلۆنە واتە "ژاوی هێرناندز" وەکو راهێنەری ئەم یانەیە بڵاوبۆوە و تەنانەت باس لەوە کرا کە لەگەڵ راهێنەرەکەی "ئەلسەد" رێککەوتوون و لەمەودوا رێبەرایەتی بەرشەلۆنە ئەگرێتە ئەستۆ. ئەم رووداوە رووی نەداو و "ژاڤی" ئامادە نەبوو لەزستاندا ریبەرایەتی ئەم یانەیە قەبووڵ بکات.
پاش ئەوەی "ژاڤی" ئامادە نەبوو راهێنەریی بەرشەلۆنە قەبووڵ بکات، ئەم یانەیەش بەبێ ئەوەی کات بەفیڕۆ بدات "کیکە ستین"ـی وەکو راهێنەری نوێ دیاری کرد. ئەم راهێنەرە تەمەن 61 ساڵەیەش نەیتوانی لەماوەی هەفتەکانی رابردوودا ئەنجامی باش و دڵخواز بۆ ئەم یانەیە دەستەبەر بکات. دەگوترێ ئەگەر تەنانەت "ستین" لیگی پاڵەوانانی ئەوروپاش بۆ بەرشەلۆنە دەستەبەر بکات، لەکۆتایی ئەم وەرزەدا ئەبێ ئەم یانەیە جێبهێڵێت.
لەلایەکی دیکەوە باس لەو ئەکرێت کە "ژاڤی هێرناندز" هێشتاش بژاردەی سەرەکی بەرپرسانی بەرشەلۆنەیە بۆ پۆستی راهێنەری. لەم بوارەدا "کادناسر" لەراپۆرتێکدا 7 مەرجەکەی ژاڤی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەری بەرشەلۆنەی بڵاوکردۆتەوە کە بریتین لە:

1-هەر وەکو باس کرا، "ژاڤی" تەنها لەکۆتایی مانگی ژوەندا رێبەرایەتی بەرشەلۆنە ئەگرێتە ئەستۆ.
2-"ژاڤی" بەتەمایە چاوەدێری چالاکییەکانی بەرپرسانی وەرزشی ئەم یانەیە بکات.
3-ئەم یاریزانه کۆنەکارەی بەرشەلۆنە بەتەمایە "کارلۆس پوویۆل" و "جۆردی کرایۆف" وەکوو بەرێوەبەرانی وەرزشی ئەم یانەیە دەستنیشان بکات.
4-"ژاڤی" گوتوویەتی ئەبێ دەرووننساسی پێشووی ئەم یانەیە واته "خوان ڤیلا" بگڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە.
5-چاوەدێریی یانە گرنگەکان و یارییە ناودەوڵەتییەکانیان.
6-براکەی "ژاڤی" واتە "ئوسکار هێرناندز" ئەبێت بە یاریدەدەری ئەو.
7-"ژاڤی" لای وایە برینداربوونی یاریزانان نیشانەی لاوازبوونی تیمی پزیشکییە و گوتوویەتی پاش ئەوەی بێم بۆ بەرشەلۆنە ئەم تیمە بەتەواوەتی ئەبێ بگۆڕدرێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved