21/2/2020 03:20 PM

چەند رێکاری سادە بۆ چارەسەریی گیرانی لووت

گیرانی لووت یەکێک لەو حاڵەتە ناخۆشانەیە کە بەدوای هەندێک لەنەخۆشییەکاندا روو لە مرۆڤ ئەکات. ئەم حاڵەتە زۆر بێزارکەرە و هەمووان هەوڵ ئەدەن لێی رزگار بن. لەدرێژەدا چەند رێکاری سادە ئەخەینە روو کە لەکاتی گیرانی لووتدا ئەتوانن بەکاری بێنن.

نێوان برۆکانتان مەساج بدەن


نێوان برۆکانتان بەئارامی مەساج بدەن. ئەم مەساجه شلەمەنییەکانی ناو لووت ئەورووژێنێت، بەرگیری لە وشکبوونی سینۆسەکان ئەکات و ئەبێته هۆی کەمبوونەوەی ئەو زەختەی وا لەسەر سینۆسەکانە.

سینۆسەکانی لووت مەساج بدەن


بەماوەی 1 بۆ 2 خولەک بە قامکی ئاماژە و قامکی ناوەڕاست سینۆسەکانی لووت مەساج بدەن. ئەم پرۆسەیە بۆرییەکانی لووت ئەکاتەوە و ئەتوانن شلەمەنییەکانی لووت بخەنە دەرەوە.

مەودای نێوان لووت و لێو مەساج بدەن


خاڵی نێوان لێوی سەرەوە و لووت بەئارامی و بەماوەی 2 تا 3 خولەک مەساج بدەن. ئەم کارەکە یارمەتیان ئەدات ورووژانی لووت کەم بکەنەوە و گیرانەکەی چارەسەر ببێت.

ئامێری سێدارکردنی هەوا بەکاربێنن


کاتێک رادەی شێداری هەوا لە 40٪ کەمتر بێت، شلەمەنییەکانی لووت وشک ئەبن و هەناسەدان ئەستەم ئەبێت. ئەگەر شلەمەنی لووت زۆر و شێداریی هەوا کەم بێت، بەکتریاکان زیندوو ئەبنەوە. باشترین ئاستی شێداری 40٪ بۆ 60٪ـە.

 

تێبینی: سینۆس واتە ئەو کون و کەلەبەرانەی کە لەبەشی پێشەوەی ئێسکی کەللەسەر و هەروەها دەوروبەری گۆنا و روومەتدا هەن و لە ئەگەری گیراندا، ئەبنه هۆی ژانی سەر و دەموچاو.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved