21/2/2020 04:01 PM

ستادیا/ Stadia لەسەر هەندێک لە مۆبایلە ئەندرۆیدییەکان جێگیر ئەبێت

گووگڵ ستادیا/Stadia  پلاتفۆرمێکی بەهێز و نوێی یاریکردنی کۆمپانیای گووگڵە و تایبەتمەندی جیاوازی خزمەتگوزارییەکە ئەوەیە دەتوانرێت لەسەر هەموو جۆرە ئامێرەکان تاقی بکرێتەوە، وەکو کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و تابلێتەکان و تەنانەت مۆبایلەکانیش.
تایبەتمەندییەکی دیکەی گرنگی ستەیدیا ئەوەیە پێویست بە داونلۆدکردنی یارییەکان ناکات و پێویستە لەسەر بەکارهێنەر لە ڕێی کڕۆمکاستەوە مۆبایل و تیڤییەکەی پەیوەست بکات بە یەکەوە و پاشان دەتوانێت یارییەکان لەسەر تەلەفزیۆنیش ببینێت، بەڵام ئەم خزمەتگوزارییە پێویستی بە ئینتەرنێتی زۆر خێرا و ئاست بەرزە.
هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە لەمڕۆوە ستەیدیا بەردەست دەبێت بۆ کۆمەڵێک مۆبایلی نوێ کە لە پێشتردا بەردەست بوو بۆ مۆبایلەکانی پیکسڵ 2 و 4. ئەم خزمەتگوزارییە تەنها بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید بەردەستە و کە چەند کارێکی گرنگی خزمەتگوزارییەکە لە مۆبایلەوە ئەنجام دەدرێن و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داهاتووشدا بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەست بخرێت.

لیستی ئەو مۆبایلانەی کە ئەتوانن "ستادیا" بەکاربێنن:
Galaxy S8
Galaxy S8 Plus
Galaxy S8 Active
Galaxy Note 8
Galaxy S9
Galaxy S9 Plus
Galaxy Note 9
Galaxy S10
Galaxy S10E
Galaxy S10 Plus
Galaxy Note 10
Note 10 Plus
Galaxy S20
Galaxy S20 Plus
Galaxy S20 Ultra
Razer Phone
Razer Phone 2
Asus ROG Phone
Asus ROG Phone II

 

سەرچاوە: techspot

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved