21/2/2020 04:35 PM

چەند شوێنی سەرنجڕاکێشی وڵاتی کووبا؛ دەوروبەری "هاوانا"+وێنە

شوێنە گەشتیارییەکانی کووبا تەنها لەپایتەختەکەی واته شاری "هاوانا"ـدا سنووردار ناکرێتەوە. بەشێک لەشوێنە سەرنجڕاکێشە شاراوەکانی کووبا تەنانەت لەچاوی خەڵکی ئەم وڵاتەش دوورن و لەم بابەتەدا هەوڵ ئەدەین ئاماژە بە هەندێکیان بکەین.

رۆما


رۆما کافەتریایەکی سەرنجڕاکێشە کە لە سەربانی باڵەخانەیەک دروستکراوە و لەناوەندی شاری هاوانادا جێگیر بووە. لەم گەڕەکە و بەتایبەت لەم کافەتریایەدا لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی هونەرمەند رووبەڕوو ئەبنەوە کە هەر کامەیان خەریکی ژەنینی ئامێرێکی مۆسیقایین.

کووبا لیبرۆ-هاوانا


دۆزینەوەی کتێبفرۆشییەکی سەربەخۆ لەهاوانا زۆر ئەستەمە. بەڵام کتێبفرۆشی "کووبا لیبرۆ/ Cuba Libro" یەکێک لە باشترین کتێبفرۆشییەکانی هاوانایە. ئەم کتێبفرۆشییە کە بەشێکی کافەتریا و بەشێکی فرۆشگەیە، فەزایەکی سەرنجڕاکێشە و بۆ خەڵکی خۆجێیی هاوشێوەی کتێبخانەیەکی گەورەیە.

تاوەری ماناکا


"ماناکا ئیزناگا/ manaca Iznaga"، بەرزترین تاوەرە کە لەناوچەیەکی کشتوکاڵی کووبا هەوڵکەوتووە مەبەستی چاوەدێری کۆیلەکان لەکاتی ئیشکردندا بەکارهاتووە. لەئێستا ئەم تاوەرە ئەم کارکردەی نەماوە و کاتێک لەم بینا 7 نهۆمییە سەرئەکەویت ئەتوانی تەنانەت شاری "ترینیداد" کە 18 کیلۆمەتری مەودا لەگەڵ تاوەرەکە هەیە ببینیت.

فوسترلاندیا-هاوانا


گەڕەکی "فوسترلاندیا/ Fustrlandia" لە بەشی رۆژاوایی هاوانا هەڵکەوتووە. هۆنەرمەندی کووبایی واتە "ژۆزە فۆستر" شەقامەکانی ئەم ناوچەیەی کردۆتە پێشانگایەکی هونەریی کراوە. ئەم هونەرمەندە شێوەی کەسایەتییە ئەفسانەییەکانی بە شێوەیەکی رەنگاڵە لەم شەقامانەدا کێشاوەتەوە و دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی بەم گەڕەکە بەخشیوە.

 

سەرچاوە: theculturetrip

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved