21/2/2020 06:39 PM

دا‌هێنەری کۆپی-پەیست-كەت کۆچی دوایی کرد

لاری تێسلەر داهینەری (کۆپی، copy، پەیست paste، کەت, cut) لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

تیسلەر لە ساڵی ١٩٦٠ لە سلیکۆن ڤالی کە دەکەوێتە بەشی باشوری سانفرانسیسکۆ لە ئەمریکا دەستی بە کارکردن کردووە، لەکاتێکدا کە کۆمپیوتەر دەگمەن بووە.

بەهۆی داهێنانەکانی تیسلەرەوە بەکارهێنان و تێگەیشتن لە کۆمپیوتەر زۆر ئاسانتر بووە کە  (کۆپی، copy، پەیست paste، کەت, cut) بەشێکن لە داهێنانەکانی.

زیرۆکس کە یەکێکە لەو ناوەندانەی تیسلەر زۆرترین ژیانی کارکردنی تێدا بەسەربردووە، هەواڵی کۆچی دوایی ئەم داهێنەرەی راگەیاندو هاوخەمی خۆیان دەربڕی.

لاری تێسلەر لە ساڵی ١٩٤٥ لە نیویۆرک لەدایکبووەو لە زانکۆی ستانفۆردی کالیفۆرنیا خوێندوویەتی.

‌خاك - وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved