22/2/2020 04:44 PM

بەڕێوەبەرانی سەرکەوتووی بواری تەکنەلۆژیا لەکام زانکۆ و لەکام بەشدا خوێندوویانە؟

سەرکەوتووترین بەڕێوەبەرانی بواری تەکنەلۆژیا لەبەشە جۆربەجۆرەکانی جیهانی زانستدا خوێدوویانە. ئەو شارەزاییەی کە ئەوان بەهۆی خوێندنەوە دەستەبەریان کردووە هەندێک جار هاوتەریبە لەگەڵ کاروپیشەی ئێستایان و هەندێکیشیان خوێدنەکەیان هیچ پەیوەندییەکی بە کاروپیشەکەیانەوە نییە. لەم دەرفەتەدا هەوڵمان داوە تەکیز بخەینە سەر پێشینەی خوێندن و دەورانی زانکۆی ئەم بەڕێوەبەرانه

Susan Wojcicki- بەڕێوەبەری یوتوب


زانکۆکان: خولی بەکالریوس لەزانکۆی هاروارد، خولی ماستەر لەزانکۆی سانتا کرووز و زانستی MBA لەزانکۆی کالیفۆرنیا.
زانستەکان: بەکالریوسی مێژوو، بەکالوریوسی ئەدەبیات، ماستەری ئابووری و MBA
Wojcicki لەبنەماڵەیەکی خوێندەواردا لەدایک بووە و پێدەچوو خۆشی هەر ئەم چارەنووسەی هەبێت. ئەو سەرەتا بەتەما بوو Ph.D لەبواری ئابووریدا وەربگرێت بەڵام پاش ئەوەی تێگەیشت کە حەزی لەجیهانی تەکنەلۆژیایە، ئاراستەی خوێندنەکەی گۆڕی و ئێستا لە کۆمپانیای گووگڵدا بەرپرسی یوتوبە.

جەیمز پارک- دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری فیت بیت


زانکۆ: زانکۆی هاروارد
زانستەکان: کۆمپیتەر
پارک بۆ ئەوەی وەکو داهێنەرێک دەست بکات بە چالاکی وازی لەخوێندنەکەی لەزانکۆی هاروارد هێنا و ساڵی 2007 "فیت بیت"ـی دامەزراند.

ساتیا نادلا- بەڕێوەبەری مایکرۆسۆفت


زانکۆکان: دامەزراوەی تەکنەلۆژیای Manipal بۆ خولی بەکالریوس، زانکۆی "ڤیسکانسین میلواکی" بۆ خولی ماستەر، زانکۆی شیکاگۆ بۆ خولی MBA
زانستەکان: ئەندازیاریی کارەبا، کۆمپیتەر، MBA
ئەم بەڕێوەبەرە سەرکەوتووە بە ڕەگەز هیندییە سەرەتا حەزی لەوە بوو ببێت بە یاریزانێکی پرۆفیشناڵی وەرزشی کریکێت. بەڵام هەر لە سەرەتاوە تیگەیشت کە ئەبێ لە جیهانی کۆمپیتەردا بەشوێن چارەنووسی خۆیدا بگەڕێت. پاشان "نادلا" بۆ خوێندن ئەڕوات بۆ ئەمریکا و هەر لەوێ ئەمێنێتەوە.

مارک زاکێربێرگ- بەڕێوەبەری فەیسبووک


زانکۆکان: زانکۆی هاروارد
زانستەکان: دەروونناسی و کۆمپیتەر
زاکێربێرگ هەرگیز نەیتوانی خوێننەکەی تەواو بکات و وازی لێهێنا. ئەو لە ساڵی دووەمدا وازی لە خوێندن هێنا و رۆیشت بۆ "پالۆ ئالتۆ" بۆ ئەوەی بە وردی لەسەر پرۆژەی فەیسبووک کار بکات.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved