ئه‌دیل لوری كچه گۆرانیبێژی ئینگلیز له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له سایته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه رایگه‌یاند، تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌لبومێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه. گرته ڤیدیۆییه‌كه له ئاهه‌نگی شوكردنی لۆرا دۆكرێلی هاوڕێیدا تۆمار كراوه‌و هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌شدا چه‌ند گۆرانییه‌كی نوێی به بۆنه‌ی شوكردنی هاوڕێكه‌یه‌وه وت، كه له ئه‌لبومه تازه‌كه‌دا بڵاو ده‌كرێنه‌وه. ئه‌دیلی ته‌مه‌ن 31 ساڵ به‌هۆی دابه‌زاندنی كێشییه‌وه، له ئاهه‌نگی كۆتایی دابه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار به كراسێكی زێڕینه‌وه سه‌رنجی ئاماده‌بوانی بۆ لای خۆی راكێشا. ئه‌دیل یه‌كه‌م ئه‌لبوومی له ساڵی 2008دا به ناونیشانی 19 بڵاو كرده‌وه‌و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا، هه‌ر به هۆی ئه‌و ئه‌لبومه‌وه حه‌وت خه‌ڵاتی قه‌وانی پلاتینی وه‌رگرتووه‌و چه‌ندان ملیۆن له سیدییهكهشی فرۆشراوه. الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure