ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له نووسراوێكیدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، داوای داخستنی خوێندنگه‌كان ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، داخستنی ده‌رگای خوێندنگه‌كان خۆپارێزیه‌كی گرنگ و ئاگربڕێكی كاریگه‌ر ده‌بێت بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا. ده‌قی نووسراوه‌كه... 1/ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نزیكمانه ئه‌گه‌ر نه‌لێین له‌به‌ر ده‌رگامانه‌و ده‌نگی پێی دێ. 2/ داخستنی ده‌رگای خوێندنگا‌و قوتابخانه‌كان خۆپارێزیه‌كی گرنگ و ئاگربرێكی كاریگه‌ر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت تاكه شت كه به خه‌لك و حكومه‌تی ھه‌رێم ده‌كرێت خۆپاراستنه ده‌نا توانای ئیداره‌و چاره‌سه‌ری له ده‌سه‌لاتی چینی خاوه‌ن ئابووریه‌كی زه‌به‌لاحدا نییه نه‌خوازه‌لا حكومه‌تێكی كه‌م ئیمكانیاتی وه‌ك لای خۆمان. 3/ منداڵ كه‌متر تێده‌گات له‌و ئه‌ركه خۆپارێزیانه‌ی كه بۆ روبه‌رووبونه‌ووی ڤایرۆسه‌كه پێویسته، به‌تایبه‌ت كه ده‌ستشۆر ته‌والێته‌كانی خوێندنگاكانمان وه‌ك پێویست نین و له ھه‌ندێكیان پاككه‌ره‌وه‌و له ھه‌ندێكیتریش ره‌نگه ئاو نه‌بێت. 4/ خوانه‌خواست یه‌ك حاڵه‌تی نه‌خۆشیه‌كه تۆمار بكرێت ئه‌وسا به ناچاری و كاتێك له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت ده‌بێت ده‌وام رابگیرێت، جا ئێستا‌و بۆ سنورداركردن و به‌بێ قوربانی بۆ ده‌وام رانه‌گرین. 5/له چین یا ولاتانی پێشكه‌وتوو راگرتنی ده‌وام زیانی ئابوری سه‌دان ملیۆن دۆلار ده‌دات به‌لام لای خۆمان به‌حوكمی لاوازی كه‌رتی بانكی و بازرگانی زیانێكی ئه‌وتۆی نابێت و ده‌كرێت له كۆتایی سالی خوێندندا قه‌ره‌بوی ئه‌و 1یا 2 ھه‌فته‌یه بكرێته‌وه. 6/ له‌به‌ر ئه‌م خالانه‌ی سه‌ره‌و ده‌كرێت سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی ھه‌فته‌یه‌ك یان دوو ھه‌فته ده‌وامی خوێندنگاكان رابگیرێت ئه‌وسا به‌رچاومان روونترده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش تا راده‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه. رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure