23/2/2020 09:51 PM

كونسوڵخانەی چین زانیاری نوێ لەبارەی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

كونسوڵخانەی چین لە هەرێمی كوردستان ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان و بە ڤایرۆسی كۆرۆناو ئەوانەشی چاكبوونەتەوە بڵاوكردەوە.

كونسوڵخانەی گشتی چین لە هەرێمی كوردستان بە داتا ژمارەی ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە كە تائێستا توشی ڤایرۆرسی كۆرۆنا بوون  یان گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ئەو كەسانەى چاكبوونەوەو رایگەیاند: 22ی شوباتی 2020 لە وڵاتەكەیان 648 حاڵەتی نوێی پەسەندكراوی تۆماركردووەو دوو هەزارو 412 كەسیش لە نەخۆشخانە دەركران.

دەشڵێت: كۆی گشتی ئەو كەسانەی تائێستا لە نەخۆشخانە دەركراون  23 هەزارو 85 كەس بووە.

كونسوڵخانەی چین ئەوەشی خستوەتەڕوو كە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆرسەكەوە 3.17%ی توشبووان گیانیان لەدەستداوەو نزیكەی 30%ی توشبووانیش چاكبوونەتەوە.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved