وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، گرفتی دانا غاز چاره‌سه‌ر كراوه‌و كاره‌بای نیشتمانی ئاسایی بووه‌ته‌وه. له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمدا هاتووه، هاونیشتمانانی به‌ڕێز ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له وێستگه‌ی داناغاز به‌رهه‌مهێنانی غاز كه‌مبووه‌وه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كرد، دوای هه‌وڵێكی زۆری داناغازو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و وه‌زاره‌تی كاره‌با گرفتی ته‌كنیكی وێستگه‌كه چاره‌سه‌ركراو تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم به هاوكاری له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی كۆنترۆڵی كاره‌بای پارێزگاكانی كوردستان، توانیان دۆخی كاره‌بای نیشتمانی ئاسایی بكه‌نه‌وه‌و رێگا نه‌ده‌ن گرفته‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بێت. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure