23/2/2020 10:04 PM

به‌هۆی كۆرۆناوه‌ كارگه‌یه‌كی سامسۆنگ داخرا

به‌هۆی توشبوونی یه‌كێك له‌ كرێكارانی كۆمپانیای سامسۆنگ له‌ كۆریای باشوور، كارگه‌یه‌كی سه‌ر به‌و كۆمپانیایه‌ داخرا.

پاشئه‌وه‌ی كرێكارێك له‌ یه‌كێك له‌ كارگه‌كانی كۆمپانیای سامسۆنگ له‌ ناوچه‌ی "گۆمی" له‌ باشووری وڵاتی كۆریای باشوور توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیای سامسۆنگ بڕیاری داخستنی ئه‌و كارگه‌یه‌یان دا.

تائێستا ڕووننه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كرێكاره‌ چۆن ئالوده‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌. له‌كاتێكدا ئه‌و كارگه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دروستكردنی موبایل.

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved