تەندروستی ئێران رایگەیاند ژمارەی توشبووان بە كۆرۆنا گەیشتووەتە 43 كەس و تائێستاش هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە، دەوامی زانكۆكانيش لە تارانی پایتەخت و ژمارەیەك پارێزگا راگیران. ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێران لەزاری كیانوش جیهانپور سەرۆكی پەیوەندییە گشتییەكان و راگەیاندنی تەندروستی ئێران بڵاویكردەوە: بەپێی ئەو پشكنینانەی لە تاقیگەكانەوە گەڕاوەتەوە 15 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو ژمارەی سەرجەمی توشبووانیش گەیشتوەتە 43 كەس و تائێستاش 8 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە. باسی لەوەش كردووە توشبووەكان زۆرینەیان لە پارێزگای قومەو ئەوانەی تریش لە تارانی پایتەخت و گیلان و پارێزگای مەركەزی و تیلیكابوونن. هاوكات عەلی رەزا وەهاب زادە راوێژكاری وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆرسی كۆرۆنا دەوامی زانكۆكان لە تارانی پایتەخت و ژمارەیەك پارێزگا راگیراون. هەروەها توركیاش بۆ رێگری لە ڤایرۆرسەكە، بڕیاریداوە خاڵە سنورییەكان لەگەڵ ئێران دابخات و هاتوچۆی گەشتیاران رابگیرێت. پاش ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران و گیانله‌ده‌ستدانی چه‌ند هاووڵاتییه‌كه‌ی ئێران، پڕۆسه‌ی خوێندن له پارێزگاكانی تاران، گیلان، قوم، مه‌ركه‌زی، ئه‌لبورز، هه‌مه‌دان، ئیسفه‌هان، مازه‌نده‌ران و قه‌زوین ڕاگیرا. هاوكات یارییه‌كانی تۆپی پێی ئێران به‌بێ بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چن و سه‌رجه‌م چالاكییه سینه‌مایی و شانۆییه‌كان له ئێران بۆ كاتێكی نادیار ڕاگیراون. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure