24/2/2020 03:33 PM

ئەو ئەکتەرانەی کە بۆ رۆڵە بەناوبانگ و سەرکەوتووەکانیان کەمترین پارەیان وەرگرتووە

لەوانەیە لاتان وابێ کە ئەکتەرەکانی هۆلیوود بۆ سەرجەم ئەو فیلمانەی کە تێیاندا رۆڵ ئەگێڕن پارەیەکی زۆر وەرئەگرن، بەڵام ئەبێ ئەوە بزانن کە لە هەموو فیلمەکاندا پارەی ملیۆن دۆلاری وەرناگرن. هەندێک لە ئەکتەرەکان بۆ ئەوەی لەو فیلمەی وا حەزیان لێیەتی دەور بگێڕن یان بۆ ئەوەیکە زیاتر بناسرێن، چاوپۆشی ئەکەن لە وەرگرتنی پارەی زۆر. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند دانه ئەکتەر ئاشنا ئەبین کە بۆ هەندێک لە رۆڵەکانی خۆیان، سەرەڕای ئەوەی بە سەرکەوتوویی ئەنجامیان داوە، کەمترین پارەیان وەرگرتووە.

جێنیفێر لۆپێز


ئەم خانمه ئەکتەر و گۆرانیبێژە بەناوبانگە لە گفتوگۆیەکدا گوتوویەتی: هیچ پارەیەکم بۆ فیلمی "ساختەچییەکان" وەرنەگرتووە. من بە بەلاش لەم فیلمەدا بەشداریم کردووە و لام وایه حەز و خواستە تایبەتەکان بە پارە هەڵناسەنگێندرێت.

جێنیفێر لارێنس


جێنیفێر لارێنس بۆ بەشداری لە فیلمی "زستانی ئێسک پرووکێن" کە توانی بەهۆیەوە ببێتە بەربژێری خەڵاتی ئۆسکار، هەفتەی 3هەزار دۆلاری وەرگرتووە. لارێنس بۆ بەشداری لە فیلمی "یانە مەرگهێنەرەکان/ The Hunger Games" کە بە یەکم رۆڵی جیدیی ئەو دێتە ئەژمار 500هەزار دۆلاری وەرگرتووە.

برەد پیت


برەد پیت"ـی گەنج بۆ بەشداری لە فیلمی "تێلما و لویز/ Thelma and Louise"، شەش هەزار دۆلاری وەرگرت. دارایی ئەم ئەکتەرە نزیکەی 300 ملیۆن دۆلارە و بۆ زۆرینەی فیلمەکانی 20 ملیۆن دۆلار پارە وەرئەگرێت.

داستین هۆفمان


داستین هۆفمان بۆ یەکەم رۆڵی گرنگی خۆی لەفیلمی "دەرچووی زانکۆ/ The Graduate" حەڤدە هەزار دۆلاری پارە وەرگرت. هۆفمان بەهۆی ئەم فیلمەوە توانی ببێت بە بەربژێری وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکاری 1968. دارایی ئەم ئەکتەرە بەناوبانگەی سینەما لەماوەی 80 ساڵی تەمەنیدا نزیکەی 50 ملیۆن دۆلارە.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved