25/2/2020 01:58 AM

ڕێکخراویی تەندروستی نێودەوڵەتی: هێشتا ناتوانێن بڵێین کرۆنا ڤایرۆس بۆتە پەتایەکی جیهانی


لە ڕاگەیاندنێکدا ڕێکخراویی تەندروستی نێودەوڵەتی باس لەوە ئەکات کە هێشتا تووش بوون بە کرۆنا ڤایرۆسی نوێ نەبۆتە پەتایەکی جیهانی بەڵام هاوکات پێویستە وڵاتان خۆیان بۆ پێشهاتەیەکی لەم جۆرە ئامادە بکەن.
"مایک ڕایان"، یەکێک لە پسپۆرانی ئەم ڕێکخراوە جیهانییە ئەڵێ: " کاتی ئەوە نەهاتووە کە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە وەکوو پەتایەکی جیهانی ڕابگەیندرێت و ڕێکخراوەکەشیان بەردوام هەوڵ ئەدات بۆ ڕێگریکردن لە وەها ڕووداوێک".
ئەم پسپۆرە لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەڵێ: " پێویستە جیهان خۆی بۆ ئەگەرێکی لەم جۆرە ئامادە بکات".
لە ڕاگەیاندراوەکەی ڕێکخروای تەنتدروستی نێودەوڵەتیدا هاتووە کە ئەم ڕێکخراوەیە سەر لە بەیانی دوو تیم ڕەوانەی ئێران و ئیتالیا ئەکات و مەبەست لەم کارەش تاوتوێ کردنی ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە ناو ئەم دوو وڵاتەدا.
جێی ئاماژەیە کە پاش تۆمارکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتانی عێراق، کوێت، عومان و بەحرێن، بەگشتی حەوت وڵاتی عەرەبی گیرۆدەی ئەم پەتایە بوون.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved