25/2/2020 09:12 AM

چاپێکی نوێی توحفەی موزەفەرییە

توحفەی موزەفەرییە ئەو كتێبە گرنگەی كە پێویستە هەموو نووسەرێك بیخوێنێتەوە، بەتایبەت ئەدیبەكان، ئەم كتێبە لە نووسینی ئوسکارمان و شاعیری ناودار و بلیمەتی ئەدەبی كوردی مامۆستا هێمن موکریانی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی، جا بەو كوردییە شیرین و جوان و رەوانەی، ئەم كتێبە چەند جار چاپكراوەتەوە، و سەرچاوەی ئیلهام و رۆشنبیریی گەلێك نووسەر و رۆشنبیری كورد بووە. ئەم چاپە جوان و رێك و پێكەشیان لە بڵاوكراوەكانی دەزگای مادیارە. توحفەی موزەفەرییە توحفەی ئەدەبیاتی زارەكی كوردە.
ئەدەبی زارەکی ئاوێتەی ئەفسانە و ڕاستییە؛ وەک ژیان خۆی. بە درێژایی زەمەن گۆڕانی بەسەردا هاتووە، لە ناوچەی جیاواز بە شێوازی جیاواز گێڕدراوەتەوە، ئەکتەرەکانی لە بەستێن و ناوچەی جیاواز ڕۆڵی جیاوازیان گێڕاوە، ئەمانە گشتیان لە چوارچێوەی نەستی کۆمەڵگادا خۆیان نواندۆتەوەو مانایان بەخشیوە بە ئێستاکە؛ لە ژێر سێبەری ڕابردوو. ڕەنگە چیرۆک و بەیتەکان، حەیرانەکان ده‌سکردی تاکە کەسانێک نەبن، بەڵام ئەوە نەستی کۆمەڵگا بووە له‌ناو ئەم بەیت و چیرۆکە نەریتیانەدا خۆی دەرخستوە و بووە بە کۆگای ڕابردوو. ئاوێتەبوونی ئەم بەیت و چیڕۆکانە لە گەڵ راستینەی کۆمەڵگا و دیرۆک، لە گەڵ ئەفسانە و لەگەڵ خولیاو ویستەکانی مرۆڤ، ناسنامەیەکی خوڵقاندووە. هەر بۆیەش مرۆڤ بە درێژایی زەمەن بە هۆی گێڕانەوەی بەیت و چیڕۆکەکان وەشوێن خەونەکانی کەوتووە یان لە ڕێگای گێڕانەوەی چیرۆکەکان عەوداڵی گەیشتن بە خێر و چاکەی خۆی وەک تاک یان کۆمەڵگا بووە. سه‌باره‌ت به‌ داهاتوو هیوای خوڵقاندووە یان نەهامەتییەکانی باسکردووە. ئەمانە گشتیان وەڵامی پرسیارێکن؛ کام چیرۆک و حه‌کایه‌ت، کام گێڕانەوەیە من ئه‌توانم خۆمی تیا بدۆزمه‌وه‌؟ ئاخۆ بڵێی بەیت و چیرۆکەکانی مەم و زین، لاس و خەز
ئەدەبی زارەکی ئاوێتەی ئەفسانە و ڕاستییە؛ وەک ژیان خۆی. بە درێژایی زەمەن گۆڕانی بەسەردا هاتووە، لە ناوچەی جیاواز بە شێوازی جیاواز گێڕدراوەتەوە، ئەکتەرەکانی لە بەستێن و ناوچەی جیاواز ڕۆڵی جیاوازیان گێڕاوە، ئەمانە گشتیان لە چوارچێوەی نەستی کۆمەڵگادا خۆیان نواندۆتەوەو مانایان بەخشیوە بە ئێستاکە؛ لە ژێر سێبەری ڕابردوو. ڕەنگە چیرۆک و بەیتەکان، حەیرانەکان ده‌سکردی تاکە کەسانێک نەبن، بەڵام ئەوە نەستی کۆمەڵگا بووە له‌ناو ئەم بەیت و چیرۆکە نەریتیانەدا خۆی دەرخستوە و بووە بە کۆگای ڕابردوو. ئاوێتەبوونی ئەم بەیت و چیڕۆکانە لە گەڵ راستینەی کۆمەڵگا و دیرۆک، لە گەڵ ئەفسانە و لەگەڵ خولیاو ویستەکانی مرۆڤ، ناسنامەیەکی خوڵقاندووە. هەر بۆیەش مرۆڤ بە درێژایی زەمەن بە هۆی گێڕانەوەی بەیت و چیڕۆکەکان وەشوێن خەونەکانی کەوتووە یان لە ڕێگای گێڕانەوەی چیرۆکەکان عەوداڵی گەیشتن بە خێر و چاکەی خۆی وەک تاک یان کۆمەڵگا بووە. سه‌باره‌ت به‌ داهاتوو هیوای خوڵقاندووە یان نەهامەتییەکانی باسکردووە. ئەمانە گشتیان وەڵامی پرسیارێکن؛ کام چیرۆک و حه‌کایه‌ت، کام گێڕانەوەیە من ئه‌توانم خۆمی تیا بدۆزمه‌وه‌؟ ئاخۆ بڵێی بەیت و چیرۆکەکانی مەم و زین، لاس و خەزاڵ، برایمۆک، قەڵای دمدم ئێستاکەش ئاوێنەی باڵا نوێنی نواندنەوەی نەستی کۆمەڵگای ئێمە بن؟




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved