25/2/2020 09:15 AM

نێتووشکا نێسڤانۆڤا بلاوكرایەوە

دۆستۆیۆفسكی یەك لەو رۆماننووسە روسانەیە كە لەسەر ئاستی دنیا ناووناوبانگی رۆیشتووە و بەرهەمەكانی بۆ سەر چەندین زمان وەرگێڕدراون، وا ساڵانێكە بەرهەمەكانی بۆ سەر زمانی كوردیش وردە وردە وەردەگێڕدرێن. ئەم رۆمانەش " نێتووشکا نێسڤانۆڤا" یەكێكە لەبەرهەمەكانی ئەو نووسەرە و ڕەند زارعی وەریگێڕاوە بۆ سەرزمانی كوردی. لەبڵاوكراوەكانی دەزگای مادیارە لە رۆژهەلاتی كوردستان. دۆستۆیۆفسكی ئەو رۆماننووسەی وەك پزیشكێكی دەروونی پەی بە رۆحی كارئەكتەرەكانی دەبرد و بەجۆرێك لە رۆمانەكانیدا كەسایەتییەكانی شی كردوەتەوە، كە خوێنەر بەجوانی رەهەندە دەروونی و كۆمەڵاییەتی و فیزیكییەكانی ئەو كارئەكتەرانە دەبینێ‌. ئەو پزیشكی كەسایەتییەكان بوو، وەكو رۆمانی تاوان و سزا دا كە چەند بە وردی وێنەی كەسایەتییەكی تاوانبار دەكێشێت، بەجۆرێك راسكۆلنیكۆنی كارئەكتەری رۆمانی تاوان و سزا بە ئەندازەی نووسەرەكەی بەناوبانگ بووە. نێتووشکا نێسڤانۆڤا یەكێكی دیكەیە لە رۆمانەكانی نێتووشکا نێسڤانۆڤا ئەوا ئێستا لەبەردیدەی خوێنەرانی كوردە. نووسەر ساڵی 1848 دەستی بە نووسینی ئەم رۆمانە كردوە.
"زه‌وق و هه‌‌ستی هونه‌‌ری پێویستییان به‌‌ سۆز و خۆشه‌‌‌ویستی خه‌‌‌ڵكه‌‌، پێویستییان به‌‌وه‌یه‌‌ لێیان تێبگه‌‌‌ی و هه‌‌ستیان پێبكه‌‌ی، كاتێك له‌‌ ئامانجه‌كه‌‌ت نزیك بوویه‌‌وه ‌ئه‌وكات ده‌بینی كه خه‌ڵكی گه‌لۆر و خراپ‌‌ چ هه‌ڵسوكه‌وتێكت له‌‌گه‌‌ڵ ده‌كه‌‌ن. وه‌به‌‌ر تانه‌ و ته‌شه‌رانت ده‌ده‌ن و به‌‌ چاوێكی سووك چاو له‌‌ هه‌‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش ده‌كه‌‌ن كه‌‌ به ‌‌ره‌نجی شانت و به‌‌ ئاره‌قه‌‌ی نێوچاوان و هه‌‌ژاری و برسێتی و شه‌‌‌ونخوونی وه‌ده‌ستت هێناون‌. هاوڕێ ناڕاسته‌قینه‌كانت ئیتر نابنه‌‌ هانده‌ر و دڵگه‌‌رمیت و ناشبنه‌‌ مایه‌‌ی هێوری و خه‌‌‌مخۆریت. ئه‌وان هه‌رچی باشی‌ و جوانی له‌‌ تۆ دایه‌‌ به‌‌ خۆتی ناڵێنه‌‌وه‌، به‌‌ڵكوو به‌‌پێچه‌‌‌وانه،‌‌ ئه‌وان له‌‌ رووی حه‌سوودی و چاوچنۆكییانه‌‌وه‌ له‌‌ كایه‌‌ك كێوێكت بۆ دروست ده‌كه‌‌ن و لێفه‌ له‌‌سه‌‌ر هه‌‌تیوانت هه‌‌ڵده‌ده‌نه‌‌وه‌. ئه‌وان جیا له‌‌ عه‌یب و عاره‌كانت هیچ شتێكی دیكه‌‌ت پێ ناڵێنه‌‌وه‌، له‌‌ هه‌ر جێیه‌‌ك له‌‌ته‌‌‌‌رێك بده‌ی یان تووشی هه‌‌ڵه‌یه‌‌كی بچووكیش بی، به‌‌ دزییه‌‌وه‌ لێت هه‌‌ڵده‌گرنه‌‌وه‌ و لێت له‌‌ هه‌‌ڵڵا ده‌ده‌ن و نه‌هێنییه‌كانت ئاشكرا ده‌كه‌‌ن و دوور له‌‌ چاوی خۆت به‌‌ سووكایه‌‌تی و بێڕێزییه‌‌وه‌ لاساییت ده‌كه‌‌نه‌‌وه‌ و چێژ له‌‌ هه‌‌موو ناكامی و نامرادییه‌‌كانت وه‌رده‌گرن."



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved