25/2/2020 02:04 PM

ترەمپ : ئەبێ دوو ملیار دۆلار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخان بکرێت



لە کاتێکدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، چەندین وڵاتی کشوەری ئاسیا و هەروەها یەک وڵاتی ئەوروپاشی گرتۆتەوە، سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا "دۆناڵد ترەمپ" داوای دابین‌کردنی دوو ملیار و ٥٠٠ هەزار دۆلاری کردووە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆشکی سپی ئەم وڵاتەش داوای تەرخان‌کردنی یەک میلیار دۆلاری کردووە بۆ توێژینەوەی و بەرهەمهێنانی کوتانی ئەم ڤایرۆسە نوێیە.

جێی ئاماژە کە هەر یەکە لە وڵاتانی ئەمریکا و کۆریای باشوور، بە مەبەستی بەرگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەم ڤایرۆسە، کەوتوونە هەوڵی کەمکردنەوەی مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانییان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved