25/2/2020 04:46 PM

کەسایەتییەکان-محەمەد رەزا پەهلەوی

"محەمەد رەزا پەهلەوی" کە هەروەها ناسراوە بە "محمەمەد رەزا شا"، دواهەمین پاشای ئێران بوو کە لە رێکەوتی شازدەی ئەیلوولی ساڵی 1941ـەوە تا کاتی لەناو چوونی دەسەڵاتەکەی بە بۆنەی شۆڕشی گەڵانی ئێران لە رێکەوتی یازدەی شۆباتی ساڵی 1979ـدا بەسەر ئێراندا حوکمڕانی کرد. "محەمەد رەزا شا" نازناوی "شاهەنشای" لە ڕێکەوتی بیست و شەشی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 1967ـدا هەڵبژارد. ئەو دووهەمین و دواهەمین پاشای زنجیرەی پەهلەوی بوو. "محەمەد رەزا شا" چەندین نازناوی ‌تریشی هەبوو وەک " ئاریامێهر" و " بۆزۆرگ ئەرتێش تاران". خۆلیای ئەو کە بەتەما بوو ئێران بکاتە "شارستانییەتێکی مەزن" بە خێرایی سەری لە پیشەسازی کردنی ئێران و مودیرن کردنەوەی ئێران لە باری نیزامییەوە دەرهێنا و هاوکات لەگەڵ ئەمەش بووە هۆی چاکسازی ئابووری و کۆمەڵایەتی.
"محەمەد رەزا شا" پاش شەڕی دووهەمی جیهانی کە دوو هێزی گەورەی "سۆڤێت" و "بەریتانیا" هێرشیان بۆ ئێران کرد و باوکی "محەمەد رەزاشا" واتە "رەزا شای پەهلەوی"ـیان لەسەرکار لابرد، هاتە سەر دەسەڵات. لە ماوەی دەسەڵاتداری "محەمەد رەزا شا"ـدا "بەریتانیا" خاوەنی نەوتی ئێران بوو هەرچەن لە ماوەیەکی کورتدا لەکاتی سەرۆک وەزیر بوونی " محەمەد موسەدەق"ـدا نەوت نەتەوەیی کراوە بەڵام دواتر هێزەکانی "بەریتانیا" و "ئەمریکا" بە هاوکاری یەکتر کودتایەکیان کرد "محەمەد موسەدەق"ـیان لەسار کار لابرد و بارودۆخی پیشەیی نەوت گەڕاوە سەر هەڵومەرجی جاران و پەیمانامەی ساڵی 1954 دیسان زیندوو کراوە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved