25/2/2020 04:48 PM

مێژوو-یەکەمین شەڕی "مەتابێلێ"

یەکەمین شەڕی "مەتابێلێ" شەڕێک بوو لە نێوان ساڵەکانی 1893 تا 1894ـدا کە لە "زیمبابڤە"ـی مودیرن‌دا رووی‌دا. ئەم شەڕە " کۆمپانی ئەفریقای باشووری بەریتانیا"ـی خستە ناو شەڕێکەوە لەگەڵ حکومەتی "ندیبێلێ". "لۆبینگیۆلا" کە پاشای "نبیدێلێ" بوو هەوڵی ئەدا کە لە شەڕی لەناکاو لەگەڵ دامەزرێنەرانی "کۆمپانیا" دووری بکات چوونکە هەم ئەو و هەم راوێژکارەکانی ئاگاداربوون لە هێزی ماڵوێرانکەری چەکەکانی هێزە "ئەورووپی"ـیەکان. "لۆبێنگیۆلا" وەک باس کراوە توانای ئەوەی هەبووە کە هێزێکی سوپایی هەبێت کە بریتی بن لە هەشتا هەزار سەربازی ڕم بەدەست و هەروەها بیست هەزار سەربازی چەکدار کە چەکی دووربینداریان پێ بووە و ناوی چەکەکەیان "مارتینی هێنری" بووە کە لەو کاتدا چەکێکی مودیرن ئەهاتە ئەژمار. بەڵام بە هۆی ئەوەی کە ئەم سەربازانە بە باشی رانەهێنرابوون نەیانتوانی کاریگەرییەکی باشیان هەبێت.
"کۆمپانیای ئەفریقای باشووری بەریتانیا" پتر لە 750 سەربازی نەبوو و جیا لەمە هەندێک سەربازی خۆبەخشی لە ناوچە داگیرکراوەکان هەبوو و نزیکەی 700 کەسیشی لەگەڵ بوو کە لە هۆزی "تسڤانا" بوون کە هاوپەیمانی بوون. "سیسیل رۆدێز" کە ئەو کات سەرۆک وەزیرانی داگیرکراوی "کەیپ" بوو  و هەروەها " لیندێر ستار جەیمسۆن" کە بەرێوەبەری "ماشۆنالاند" بوو هەوڵیان دا کە خۆیان تێکەڵ بەم شەڕە نەکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا متمانەی جەماوەری هاوڵاتی ئەوان کەم نەبێتەوە.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved